بەهۆی شەڕی پێشمەرگە و گەریلا لە رۆژاڤا ” بارەگاكانی ئەنەكە” سوتێنران

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

 دوای شەڕەكەی ئامێدی نێوان پێشمەرگە و پەكەكە دێت كە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بوە قوربانی و سێ گەریلا برینداربوون، لە رۆژاڤای كوردستان بەگوێرەی زانیاریەكان لە شارەكانی عامودنێ و حەسەكە  بارەگاكانی ئەنەكەسە سوتێنراون، تا ئێستاش بەفەرمی هیچ زانیاریەك بڵاونەكراوەتەوە.

لەدوای روبەروبونەوەكانی نێوان پەكەكە و پێشمەرگە (پارتی) لە سنوری دهۆك، كاردانەوەی توندی لایەنە جیاجیاكانی رۆژاڤای كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا و دژ بە پارتی پشتیوانی خۆیان بۆ پەكەكە دەربڕی، سوتاندنی بارەگاكانی ئەنەكەس كە سەرچاوە هەواڵیەكان بڵاویان كردۆتەوە بەهۆی ئەوەیە ئەنەكەسە لە پارتی نزیكە.

جێی باسە ئەو ئاڵۆزیانەی رۆژاڤا لە كاتێكدایە لەماوەی رابردوو لە ژێر چاودێری ئەمریكا، گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتی خۆسەری رۆژاڤا و ئەنەكەسە دەستی پێكردووە بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكیەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.