ستاندەر
ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و قەیرانی دارایی عێراق بەگوێرەی دەزگاكانی راگەیاندن ئاماژەی بۆئەوە كردووە: بەریتانیا لەبەرانبەر قەیرانە ناوخۆییەكانی عێراق بەرپرسیاریەتی هەیەو دەمانەوێت نێوەندگیری لە نێوان بەغدا و هەرێم و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بكەین بۆ دەرچون لەو قەیرانە ئابوریەی كە عێراق تێی كەوتووە.
ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە گفتوگۆیەكی چڕ لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ گەیشتن بە رێكەوتن بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیەكی ڕوون نیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.