ستاندەر
سەبارەت بەڕەوشی گیراوانی دهۆك و سنوری بادینان، ئاری بەدەل بەرواری، كوڕی بەدەل بەرواری یەكێك لەگیراوانی سنوری بادینان رایدەگەیەنێت:” بۆ ئازادكردنی گیراوانی سنوری دهۆك و بادینان چەندین داوا و سكاڵامان ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە جیهانی و ناوخۆییەكان كردووە”.
ناوبراو بۆ پۆلەتیك پرێس وتیشی تا ئێستا هەوڵەكان ئەنجامێكی ئەوتۆیان نەبوە و بەرەو پێشچوون لە كەیسی دەستگیركراوان نیە بەڵام بەردەوامین.
زكری ئەحمەد ،ئەندامی لیژنهی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پهرلهمانی كوردستان لەبارەی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان رایدەگەیەنێت :”داوامان لە حكومەت و پەرلەمان كردووە كار بۆ ئازادكردنی گیراوانی سنوری بادینان بكەن، چونكە درێژەدان بەو كارە مافی مرۆڤ بەرەو قۆناغێكی مەترسیدار هەنگاو دەنێت و ئەوەش بەزیانی هاوڵاتیان دەشكێتەوە”.