پەیمانگەی واشنتۆن چەند زانیاریەكی گرنگ لەبارەی غازی هەرێم و چارەسەری كێشەكان دەداتە ئیدارەی نوێی ئەمریكا

لەلایەن ستاندار Posted on 1298 جار بینراوە 0 سەرنج
iraqi-oil-production-surges

ستاندەر

پەیمانگەی واشنتۆن بۆ توێژینەوە و لێكۆلینەوە لە پرسەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە نوێترین توێژینەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات غازی سروشتی هەرێمی كوردستان دەكرێتە بكرێتە ژێرخانێكی بەهێزی عێراق بۆ پرسی وزە.

لە توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە سەرەڕای ئەوەی عێراق رێژەیەكی زۆری غازی سورشتی هەیە بەڵام لە حاڵەتێكی تایبەتە و تا ئێستا پشت بەدەرەوە دەبەستێت بۆ دابینكردنی غاز بەتایبەت ئێران.

دەشلێت ئێران رێگرە لەبەردەم گەشەكردنی كەرتی وزەی عێراق بۆ ئەوەی هەر پشت بەو وڵاتە ببەسترێت، لەبەشێكی تری راپۆرتەكە ئاماژە بەوە كراوە ئەمریكا لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندی هەرێم و بەغدا تایبەت بەو پرسە تێدەگات.

راپۆرتەكە ئەوەش ئاشكرادەكات تا ساڵی 2035 هەرێمی كوردستان دەتوانێت 40 ملیار مەتر چوار گۆشە غاز بەرهەم بهێنێت لەكاتێكدا ئێستا تەنها 5 ملیار مەتر چوار گۆشە ساڵانە بەرهەم دەهێنێت.

جێی باسە ماوەكە دامەزراوەكانی بیركردنەوەی ئەمریكا زیاتر توێژینەوە لەسەر غازی هەرێمی كوردستان دەكەن، وەك هەوڵێك بۆ ئەوەی بكرێتە بنەمایەك بۆ چارەسەری كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا، هاوكات پشت بەستنی عێراقیش لە ڕوی وزە بە ئێران كەمدەكاتەوە، بەگوێرەی بۆچونی چاودێرانی ناوخۆییش ئەگەری زۆرە گرێبەستەكانی هەرێم لە بواری غاز ببێتە بەربەست لەبەردەم بەرەو پێشچونی ئەو كەرتە بەتایبەت لەماوەی رابردوو هەرێم لەگەل كۆمپانیای دانەغاز كە لە كێلگە غازیەكانی هەرێم كاردەكات چەند جارێك دوچاری كێشە بۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.