نهێنی كۆبونەوەیەكی میرایەتی ئێزیدییەكان لەگەڵ توركیا لەبارەی هێرشكردنە سەر شەنگال

لەلایەن ستاندار Posted on 450 جار بینراوە

ستاندەر

نوێنەرێكی میری ئێزدییان لەگەل كونسڵی توركیا لە هەولێر كۆبۆتەوە لەبارەی ئەگەری هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر شەنگال، كونسڵی توركیاش جەختی لەسەر پیلانی وڵاتەكەی كردۆتەوە بۆ هێرشكردنە سەر شەنگال.

جه‌هوه‌ر عەلی بەگ، بریكاری میری ئێزدییان  لە كۆبونەوەكە باسمان لەوە كردووە شەنگال بۆتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، بۆیە ئەگەرهاتوو هێرش بكرێتە سەر شەنگال قبوڵناكەین خەڵكی مەدەنی بكرێتە ئامانج.

ناوبراو لە لێدواێك بۆ پۆلەتیك پرێس ئەوەشی وتوە لەگەل ئێران و توركیاش لەسەر بارودۆخی شەنگال كۆبونەوەیان كردووە، نازانرێت چۆن رێككەوتون لەسەر ئەو پرسە.

بریكاری میری ئێزییان لەبارەی وەڵامی كونسڵی توركیا ئەوەی ئاشكرا كردووە:”كونسوڵی توركیا پێی وتوین لەگەڵ ئەوەنین خەڵكی مەدەنی بكرێتە ئامانج، بەڵام ئامانجمان لەشەڕی شەنگال پەكەكەیە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.