كێ ئەندازیاری سەرەكی “كودەتا”ی ناو یەكێتیە و چ پەیوەندیەكی بە رێكەوتنی ستراتیژی و بارزانیەوە هەیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 548 جار بینراوە

 

ستاندەر

كێشەكانی شەوی رابردووی ناوخۆی یەكێتی لە چوارچێوەی پلانێكی پێشوەختەیە كە ماوەیەكە كاری لەسەر دەكرێت بۆ زیندوو كردنەوەی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی و لاوازكردنی نەیارەكانی پارتی لەناو یەكێتی، ئەویش بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ستاندەر.

سەرچاوەكە راشیگەیاند:” دوای كۆنگرەی یەكێتی و هاتنە پێشەوەی رەوتێكی نەیاری پارتی، وای كرد پەیوەندیەكانی پارتی و یەكێتی تێكبچێت و ئەو هەولەی بۆ زیندوكردنەوەی رێكەوتنی ستراتیژی هەبو سەرنەگرێت.

پلانەكە بەجۆرێكە پێداچونەوەی گشتگیر بە پەیوەندیەكانی پارتی و یەكێتی بكرێت و ناكۆكیەكان كۆتاییان پێبهێندرێن، ئەویش بە پشت بەستن بە رێكەوتنی ستراتیژی كە پێشوو لەنێوان یەكێتی و پارتی مۆر كرابوو.

بەگوێرەی پلانەكە دوای كۆتایی هێنان بە هەژمونی نەیارەكانی پارتی، رێكەوتون مەسعود بارزانی وەك مەرجعی هەردوو لا مامەڵەی لەگەل بكرێت، لە قۆناغی داهاتووش سەرۆكی حكومەت رادەستی یەكێتی بكرێت، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێمیش بدرێتە پارتی، جەعفەر شێخ مستەفا بكرێتە وەزیری پێشمەرگە و لە سایەی ئەودا هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێن و هەمووشی لە ژێر چاودێری راستەوخۆی مەسعود بارزانی بێت وەك مەرجەع.

جێی باسە سەرەتای هەفتەی رابردوو هەوڵێكدرابو بۆ ئەوەی بارزانی و لاهور شێخ جەنگی یەكتر ببینن، بەڵام پەیام بەو كەسایەتیانە درابو كە لە هەوڵی نێوەندگیریەكە بوون چیتر هەوڵی لەو شێوەیە پێویست نیە و ئەو قۆناغە كۆتایی دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.