ڕووسیا و ئەمریكا چۆن لەسەر مەلەفی سوریا رێكەوتن ” كورد لە كوێی رێكەوتنە نوێیەكەیە؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 781 جار بینراوە

 

ستاندەر

ئەمریكا و ڕووسیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ناكۆكیەكی درێژخایەن بوون لە پرسی دریژكردنەوەی ناردنی هاوكاریە مرۆییەكان بۆ سوریا، لەكۆتاییدا لە دوو هەفتەی رابردوو گەیشتە رێكەوتن و رووسیا دژایەتی خۆی بۆ ئەو پرسە كشاندەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ( صوت الانسان)ی سوری كە لەچەند سەرچاوەیەكی هەواڵی وەریگرتووە،  روسیا بەهۆی بژاردەیەكی ئەمریكا كە خستۆتیە بەردەست لەبارەی نەوت رازی بوە، ئەویش دوای كشانەوەی كۆمپانیای “دەلتا ئینێرجی” كە لە كێلگەی نەوتی ناسراو بە بلۆكی 26  كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژاڤای كوردستان كاریدەكرد بەڵام بەهۆی یاسای قەیسەر كە ئەمریكا دەریكردوە و رێگری لە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی دەكات لە سوریا كاربكەن، ئەمساڵ كۆمپانیاكە لە سوریا كشایەوە.

ئەمریكا ئیمتیازی كاركردنی ئەو كێلگەیە بەخشرا بە كۆمپانیای “گۆڵف ساند” كە هەرچەندە كۆمپانیایەكی بەریتانیا بەڵام پشكی گەورەی هی سەرمایەداری روسی نزیك لە كریملنە.

بەرهەمی رۆژانەی ئەو كێلگەیە لە ساڵی 2011 رۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوت بوە، پلانی كۆمپانیاكە ئەوەیە بەرهەم هێنانی نەوت تا 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبكاتەوە.

رۆڵی مەكگۆرك لە رێكەوتنەكە

ئەگەرچی رووسیا سور بوو لە بەكارهێنانی مافی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش دژی درێژكردنەوەی ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا، بەڵام دانیشتنی برێت مەكگۆرك بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەمریكی لەگەل ئەلیكسەندەر لافرینتیف نێردەی  سەرۆكی روسیا بۆ پرسی سوریا، پرسەكەی بە رێكەوتن یەكلاكردەوە بەجۆرێك رێكەوتنی نەوت بەرامبەر رێگاپێدان بە درێژكردنەوەی هاوكاریەكان چەسپێنرا.

ئاژانسەكە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سورییەكان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە رێكەوتنەكە بە رەچاوكردنی دوو خاڵ بەرەو پێش چوە، رەواندنەوەی گومانی ئیسرائیل لە بڵاوبونەوەی زیاتری هەژمونی ئێران لە سوریا، هەروەها رەچاوی بونی توركیا لە هەندێ ناوچەی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بكرێت.

جێی باسە جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند ئامانجی ئەوان روخاندنی رژێمی ئەسەد نیە بەڵكو گۆڕینی رەفتاریەتی، چاودێران پێیان وایە رێكەوتنی ئەمریكا و روسیا لەسەر درێژكردنەوەی ناردنی هاوكاریەكان، دەكرێت ببێتە بنەما بۆ رێكەوتنێكی گشتگیرتر لەسەر دۆسیەی سوریا، بۆ ئەوەش هەر بەرەو پێشچونیك لە پەیوەندی نێوان كورد و دیمەشق دەكرێت وەك هەنگاوی ئەو قۆناغە سەیر بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.