هەواڵی ناخۆش لە ئەمریكاوە بۆ توركیا
ستاندەر
ڤێكتۆریا ئۆلاند، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبونەوەیەكی كۆنگرێس هێرشی توندی كردە سەر توركیا و رایگەیاند توركیای سەردەمی ئەردۆغان وەڵامدەرەوەی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا نیە، دەبێت ئەو پەیامە بە توركیا بكات بەو شێوەیە ئەمریكا دوور دەكەوێتەوە.
لەبارەی خاڵە گرنگەكانی جێی ناكۆكی ناوبراو وتی:
- توركیا بە قەبارەی خاكی لوبنان لە باكوری سوریا (رۆژاڤای كوردستان) خاكی داگیركردووە و دانیشتوانی كوردی ئەو ناوچەی دەربەدەر كردووە و ئازاری داون.
- بەهۆی كڕینی سیستەمی ئێس 400 لە ڕوسیا ئەمریكا سورە لەسەر سزادانی توركیا و دورخستنەوەی لە كڕینی فرۆكەی ئێف 35.