سوپای توركیا ئاگر لە  بادینان بەردەدات 12 هەزار دۆنم زەوی دەستوێنێت حكومەتی هەرێمیش بێ هەڵوێستە

لەلایەن ستاندار Posted on 705 جار بینراوە

ستاندەر

رێكخراوی سی پی تی نێودەولەتی رایدەگەیەنێت دوای نیوەرۆی دوێنی  سەربازانی سوپای توركیا لە بنكەیەكی نوێی سەربازی  بەشێوەی راستەوخۆ بە ئاراستەی گوندی هرور لە بادینان تەقەیان كردووە لە ئەنجامدا  165 هێكتار زەوی كە دەكاتە زیاتر لە 660 دۆنم زەوی باخ و كشتوكاڵی سوتاوە.

سەرچاوەیەكی  گوندەكە بە رێكخراوەكەی راگەیاندووە ئێستا هێزەكانی توركیا ئەو ناوچانە دەسوتێنن لە سنورەكەیان كە لە دوو مانگی رابردوو لە  هێرشی ئاسمانی و تۆپارانكردنەكان ماون و نەسوتاون، كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەگوندی هرور و حەوت گوندی تری سنورەكە گەیشتوە و كارەبایان بڕاوە.

رێكخراوە ئەمریكیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە لەگەل دەسپێكی هەڵمەتی ناونراو بە جنگی هەڵۆ، سوپای توركیا لە مانگی نیسان تا ئێستا سێ هەزار هێكتار زەوی كشتوكاڵی كە دەگاتە 12 هەزار دۆنم لە ناوچەی بەرواری باڵا لە بادینان سوتاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.