ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەنوێترین توێژینەوەیدا ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ئەفغانستان شی دەكاتەوە.
توێژینەوەكە لە كە لەلایەن د.رەعد رەفعە ئامادەكراوە لە بەشێكی هاتووە:ـ” له‌روی سیاسیه‌وه، عێراق وهه‌رێم تا ئێستاش گرنگیه‌كی ستراتیژی ماوه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو”.
لەبەشێكی تردا ناوبراو دەلێت :”له‌عێراقدا زۆرینه‌ی هێزه سیاسیه كاریگه‌ره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان، داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كورد وعه‌ره‌بی سونه به‌گشتی وبه‌شێك له‌هێزه سیاسیه شیعه‌كانیش زۆر پشتیوانی ده‌ركردنی ئه‌مریكا ناكه‌ن له‌عێراق.”
دەقی توێژینەوەكە بخوێنەوە:
توێژینه‌وه‌ی ژماره (40)
ئایا ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان
پاشه‌كشه ده‌كات له‌عێراق وهه‌رێمی كوردستان؟
نوسینی:
پرۆفیسۆر دكتۆر رعد رفعه
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
ده‌روازه:
ئایا ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان پاشه‌كشه ده‌كات له‌عێراق وهه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌مه پرسیاری زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق وهه‌رێمی كوردستانه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی توێژه‌ژه‌ران رایان وایه ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان عێراق وهه‌رێم جێده‌هه‌ێلێ؛ چونكه پێیانوایه ئه‌و هۆكارانه‌ی پاڵی به‌ئه‌مریكا نا پاشه‌كشه بكات له ئه‌فغانستان، به‌زیاتره‌وه بونی هه‌یه له‌م ناوچه‌یه.
بارودۆخی لێكچوی ئه‌فغانستان وهه‌رێمی كوردستان:
- به‌رفراوانبونی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌روی هه‌ره‌می حوكمڕانی، واته گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت تا خواره‌وه.
- هه‌بونی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بندیوار كه موچه وخه‌رجیه‌كانیان ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان.
- نه‌بونی بیروباوه‌ڕی سه‌ربازی له‌نێو سه‌رباز وپله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وپێشمه‌رگه، به‌جۆرێك وه‌لائی چه‌كداره‌كان بۆ عه‌شیرت وحزب وبنه‌ماڵه وبه‌رپرسه نه‌ك بۆ خاك ونیشتمان.
- هه‌بونی قه‌یرانی دارایی وبه‌ڕێوه‌نه‌بردنی سامان وسه‌روه‌تی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌ر وشه‌فافانه.
- زۆربونی رێژه‌ی بێكاری به‌تایبه‌ت له‌نێو گه‌نجان وپڕبونی وڵات له‌قەیرانی قوڵ.
- لە هەردوولادا كوڕی سەركردەو خزمە نزیكەكان دەسەڵات وپایەیان پێدراوه، وئەوەش بۆته هۆی ئەوەی خەڵكی ناشایسە بكەوێتە شوێن وپۆستی هه‌ستیار وگرنگ.
جیاوازیه‌كانی بارودۆخی ئه‌فغانستان له عێراق وهه‌رێم:
هه‌رچه‌نده بەهاری عەرەبی هاندەربوو بۆ گۆڕانکاری لەدەسەڵاتە گەندەڵەکان لەرێگای خەباتی مەدەنی، بۆیه سەرکەوتنی تاڵیبانیش دەبێتە هاندەر له‌زهنیه‌ت وسایكه‌لۆژیای خه‌ڵك بۆ گۆڕانکاری لەڕێگای خەباتی چەکداری لەناوچەکە به‌گشتی وعێراق وهەرێمی کوردستانیش به‌تایبه‌ت. ده‌رچونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌عێراقدا هانده‌رده‌بێت به‌به‌كارهێنانی هێز بۆ گۆڕانكاری.
به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان پاشه‌كشه ده‌كات له‌عێراق وهه‌رێمی كوردستان؟
بێگومان جیاوازی زۆر هه‌یه له‌بارودۆخی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ عێراق وهه‌رێم. گرنگترینیان:
- له‌عێراقدا زۆرینه‌ی هێزه سیاسیه كاریگه‌ره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان، داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كورد وعه‌ره‌بی سونه به‌گشتی وبه‌شێك له‌هێزه سیاسیه شیعه‌كانیش زۆر پشتیوانی ده‌ركردنی ئه‌مریكا ناكه‌ن له‌عێراق.
- له‌بنەڕەتدا “دایەڵۆگی ستراتیژی ئەمریکی- عێراقی” هەمان رێکەوتنی “چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکی-عێراقی” ساڵی ۲۰۰٨ و‌ئێستا هەموار كراوه‌تەوە نەک رێکەوتنێکی نوێ بێت. له‌م دایه‌لۆگه حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای رێكه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردوه وته‌نها ئه‌ركه‌كانی گۆڕیوه له شه‌ڕكه‌ر بۆ راوێژ وهاوكاری راهێنان وهه‌واڵگری كه ژماره‌یان 3000 سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌بێت (bbc). به‌ڵام ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان رێكه‌وتوه له‌گه‌ڵ تاڵیبان ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی بكێشێته‌وه له‌و وڵاته، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره له 29/2/2020 له‌سه‌رده‌می ترامپ وئێستاش بایدن جێبه‌جێی ده‌كات.
- ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، عێراق پێویستی بەم رێکەوتنە هەیە زیاتر لە ئەمریکا، بۆیە ئەم رێکەوتنە واژوو دەکرێت وجێبەجێدەکرێت سەرەرای ناڕەزایی حزب ومیلیشیا شیعەکان، ته‌نانه‌ت هیچ سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ كۆتاییهاتن بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه دیارینه‌كراوه.
- له‌روی سیاسیه‌وه، عێراق وهه‌رێم تا ئێستاش گرنگیه‌كی ستراتیژی ماوه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو.
- پاشه‌كشێی ئه‌مریكا له‌عێراقدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌خاته مه‌ترسی ومانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراقدا نفوزی زیاتر ده‌كات ورۆڵی ئێران وروسیاش كه‌متر ده‌كاته‌وه. (راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی راندی ئه‌مریكی، ئایاری 2020)
- به‌هێچ شێوه‌یه‌ك هێزی چه‌كداری له‌عێراق ناكشێنێته‌وه به‌تایبه‌ت دوای رێكه‌وتنی ستراتیژی وته‌نها ئه‌ركه‌كانیان ده‌گۆڕدرێ. ئه‌مه‌ش به “شانۆگه‌ریه‌كی دبلۆماسی” وه‌سفكرا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی “نیۆرك تایمزی”ی ئه‌مریكی وحه‌شدی شه‌عبیش له‌رێگای میدیاكه‌ی (صابرین نیوز) پێێوایه “پاشه‌كشه به‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی ناكرێت وته‌نها ناونیشانیان گۆڕاوه له‌سه‌ر كاغه‌ز”.
- ئێستا ئه‌مریكا ته‌كتیكی سه‌ربازی گۆڕیوه بۆ به‌ئامانجگه‌یاندنی دوژمنه‌كانی له‌رێگای هێرشه ئاسمانیه‌كانی درۆن وموشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان، به‌مه‌ش گیانی سه‌ربازه‌كانی وپاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌جیاتی جێگیركردنی سه‌ربازه‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی له بنكه‌كانی سه‌رزه‌وی. (هه‌ردوو راپۆرتی په‌یمانگای واشنتن 2017 ودامه‌زراوه‌ی راند، ئایاری 2020)
- خاڵێكی تایبه‌ت به‌هەرێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌ویش لاوازی پێگەی هەرێمی كوردستانه به‌به‌راورد به وڵاتێكی وه‌كو ئه‌فغانستان كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ وپێگه‌ی یاسایی خۆی هه‌یه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ومامه‌ڵه دیبلۆماسیه‌كاندا. ئه‌مه‌ش وا له‌هه‌رێم ده‌كات بەهەر كزەبایەك بهەژێت، ئەگینا تالیبان لە ئەفغانستان و تۆزلەبەردەركەی هەرێم ، وای كرد ئەو توێژینەوەش بێتە كایەوه.
تاڵیبانی كوردستان:
ماوه‌یه‌كه میدیاكانی حزبێكی ده‌سه‌ڵات ونوسه‌ره‌كانی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تاڵیبانی كوردستان ده‌ورژێنن، پێده‌چێ ئه‌م وروژاندنه به‌به‌رنامه ومه‌به‌ست بێت وپیلانێكی دژی ئیسلامیه‌كانی كوردستانی له‌پشته‌وه بێت.
ئامانج له‌دروستكردنی فۆبیای تاڵیبانی كوردستان:
- سه‌رنجراكێشانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان به‌مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تاڵیبانی كوردستان بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی سیاسی وسه‌ربازی ودارایی بۆ حزبێكی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم.
- هه‌وڵێك بێت بۆ ته‌سفیه‌كردنی كه‌سایه‌تی وگروپه نارازیه ئیسلامیه چاڵاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانوی مه‌ترسی تاڵیبانی كوردستان.
- دروستكردنی ئاژاوه ونائارامی له سنوری شاره‌زور وهه‌ورامان به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدانی كۆنتڕۆڵكردنی زۆنی سه‌وز به‌بیانوی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسی ئیسلامی توندڕه‌و له‌و ناوچانه. پێشووتریش لەچوارچێوەی شەڕی براكوژی نێوان حزبەكانی كوردستان، حزب هەبوە یارمەتی توندڕەوانی داوە دژی ئەوی تر، لە ئیستاش كەمێك ئەودیاردەیە لەگەل داعش بەدی دەكرێت، لەدوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان دیسان هەست بەوە دەكرێت هاندانێك هەیە بۆ دروست بوونی تالیبانی كوردی دژ بە حزبی ركابه‌ر.
له‌راستیدا، له‌عێراق وهه‌رێمی كوردستان هێزی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی جه‌ماوه‌ری (ئیسلامی ونائیسلامی) بونی نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران. به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه كه‌به‌شێكی هێزی چه‌كداری ناو ده‌سه‌ڵات كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بكات وچه‌ند ئیماڕه‌تێكی جودا دروست بن هه‌ر به‌ناوی عێراق وهه‌رێم تا ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
پوختە:
لاوازبونی كاریگه‌ری ئه‌مریكا له‌عێراق وهه‌رێم، كاریگەریەكەی بەسەر عێراق بەو پلەیە مەترسیدار نیە، بەڵام جۆرە كاریگەریەكی لەسەر سیستەمی ته‌وافوقی عێراقی دەبێت، ئەگەریش هەیە بەشداری كورد لە دەسەڵاتی عێراقیدا كەم بێتەوە وبه‌مه‌ش پێگه‌ی هه‌رێم زیاتر لاواز ده‌بێت.
دەقی توێژینەوەكە بە پی دی ئێف بخوێنەوە:
https://drive.google.com/file/d/1a3GEH6eoNf2AY5xlLQzvkkaY2jr11nPS/view?usp=sharing