داوا لە حكومەتی عێراق دەكرێت چیتر چاوەرێ نەكات لە رێگەی هێزەوە كۆنتڕۆڵی كێڵگە نەوتی‌ و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 382 جار بینراوە

ستاندەر

هاوپەیمانی فەتح داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لە رێگەی هێزەوە كۆنتڕۆڵی كێڵگە نەوتی‌و دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات و چیتر چاوەرێی حكومەتی هەرێم نەكات.

ئەیاد موزەفەر وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نییە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێت حكومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت.

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵ بە سەپاندنی یاسا لەسەر هەموو دەروازە سنوورییەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور و كۆنتڕۆڵكردنی بیرە نەوتەكان، دەتوانێت ناوەندێتی لە داهاتتدا دروست بكات، كە ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی ئابووری وڵات.