ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێكی ئاژانسی (Turkish minute) هەوڵەكانی توركیا بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ لە رۆژاڤای كوردستان دوچاری بەربەستی نوێ بۆتەوە، بەو پێیەی وڵاتانی رۆژئاوا و رووسیاش بەرەسمی دژی هەر جوڵەیەكی سەربازی توركیان لەو وڵاتە.
لە وتارێكی ئاژانسەكە هاتووە:” لە حاڵەتی هەر هەوڵێكی توركیا بۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرازسیۆن، رووسیا و رۆژئاوا دژی دەوەستنەوە، سەرەرای ئەوەی لە ئۆكرانیا لە ململانێیەكی سەختی سەربازین.