کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەگەڵ دەزگای ستاندەر و ژمارەیەک میدیای ئەهلی و ئازاد كۆبوویەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

ستاندەر

کونسوڵی گشتی ئەمریکا بۆ دەزگای ستاندەر و ژمارەیەک میدیای ئەهلی و ئازاد: ئێوە کارێکی گەورە ئەنجامدەدەن و ئێمە پشتیوانتانین.

کونسوڵی گشتی ئەمریکاو ژمارەیەک میدیای ئەهلی و ئازاد کۆبونەوەو کاری میدیای ئەهلی و فشار و هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی سەر میدیا بابەتی سەرەکی دیادارەکەبوو، کونسوڵی گشتی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ میدیاکان راگەیاند و هەوڵەکانی بەرزنرخاندن.

لە ئۆفیسی سەرەکی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە شاری هەولیر بەرێوەبەر و سەرنوسەری ژمارەیەک لە میدیای ئەهلی و ئازاد کە ” نوێنەری دەزگای ستاندەر” ئامادەیبوو لەگەڵ ” ڕۆبەرت پالەدینۆ ” کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندێکی بەشی سیاسی و پەیوەندیەکانی کونسوڵخانە کۆبونەوەو بە وردی باسیان لە دۆخی میدیا لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و میدیای ئەهلی و ئازاد بە تایبەت کرد، لەگەڵ ئەو ڕێگری و فشارانەی بۆ کاری میدیا دروست دەبن کە نوێترینیان فشار و هێرشی ئەلیکترۆنی سەر میدیایەو بوەتە مەترسیەکی جدی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین.

ڕۆبەرت پالەدینۆ وێرای دەستخۆشی لە کاری میدیای ئەهلی و ئازاد لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هەماهەنگیەی لە نێوان میدیا ئازاد و ئەهلیەکاندا دروستبوەو بە ستایشەوە باسی لە کۆبونەوە و بەیاننامەکانی مانگی ڕابردوی ئەو میدیایانە کرد و هۆکاری بانگهیشتەکەشی گێرایەوە بۆ کاریگەریی ئەو هەماهەنگی و بەیاننامەیەی کە بڵاوکرایەوە لەبارەی مەترسیەکانی سەر میدیاو ئازادی رادەربڕین.

لەبەشێکی دیدارەکەدا بە وردی باس لە چۆنێتی و جۆری ئەو هێرشە ئەلیکترۆنی و سایبەریانە کرا کە دەکرێنە سەر میدیاکان و فشارەکان زیاد دەکەن، کونسوڵی گشتی سەرسورمانی خۆی نیشاندا بە بونی ئەو هەموو فشارە سیاسی و مادی و ئەلیکترۆنیەی لەسەر میدیا هەیە و پشتوانی خۆی وڵاکەی بۆ ئازادی میدیا دووپاتکردەوەو بەڵێنی بەدواداچونی بۆ گرفتەکان دایە بەرپرسانی میدیاکان.

دیداری میدیا ئەهلی و ئازادەکان لەگەڵ کونسوڵی گشتی و شاندی کونسوڵخانە لەدوای کۆبونەوەی بەرپرسانی میدیاکان هات لە مانگی رابردودا کە لەشاری سلێمانی ئەنجامدراو تیایدا باس لە هێرشە ئەلکترۆنیەکانی سەر میدیاکان کرا، کە دوای کۆبونەوەکە تیمێکی هەماهەنگی پێکهێنراو بەیاننامەیەک بۆ ڕایگشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان بڵاوکرایەوە کە تاییادا بە وردی مەترسی سەر میدیاکان خرایە ڕوو.