پارتی و سوننەكان، ورەكاری ئەزموونی ئەم ماوەیان لە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدردا بە سەخت ناودەبەن و پەشیمانن.

لەلایەن ستاندار Posted on 654 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننەكان پەشیمانی خۆیان دەردەبڕن لە هاوپەیمانی كردن لەگەڵ سەدر، پێیان وایە كاركردن لەگەڵی زۆر سەختە بەهۆی گۆڕانی خێرا لە هەڵوێستەكانی و نەگەڕانەوە بۆ هاوپەیمانەكانی لەكاتی وەرگرتنی هەڵوێستەكان، ئەمەش وای كردبوو كە نەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ هەڵوێستەكانی بكەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ئەلمەسەلە ئەم دوو لایەنە بڕیاریانداوە جارێكی تر بیر لە هاوپەیمانی كردن لەگەڵ سەدر نەكەنەوە، ئێستاش هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ خۆ ڕزگاركردن لەو كێشانەی كە بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر دووچاریان بووە، بە تایبەت پارتی كە بەو هۆیەوە پێگەی لە بەغدا لاواز بووە، بۆ ئەمەش گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەم مەبەستە دەستپێكردووە.

ئاژانسی ئەتلانتیكی ئەمریكیش پارتی بە زەرەر مەندترین لایەنی هاوپەیمانییەكەی سەدر دەزانێت، بەجۆرێك نەیتوانی هیچ سودێكی لێببینێت جگە لە شكانی كاندیدەكەی كە هۆشیار زێباری بوو.