ستاندەر زانیاری نوێ لەبارەی كشانەوەی گەورە كۆمپانیا ئەمریكییەكە، لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 177 جار بینراوە
baker-hughes-664x409-1

 

ستاندەر

كشانەوەی كۆمپانیای بەیکەر هاوسی ئەمریكی، كە لە هەرێمی كوردستان لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی كەرتی نەوت كاری دەكرد دەستپێكی قۆناغێكی نوێی ململانێی هەولێر و بەغدایە لەسەر كەرتی نەوت. بەگوێرەی بەدواداچوونەكان حكوومەتی عێڕاقی گەیشتۆتە ئەم بڕوایەی تا كۆمپانیاكان ناچار نەكات لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بكشێنەوە، حكوومەتی هەرێم نایەتە ژێربار، بۆیە فشارەكانی زیاتر كردووە، بۆ ئەوەی كەرتی نەوتی هەرێم لەڕێی كشانەوەی كۆمپانیاكان دووچاری هەرەس بكاتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی ستاندەر، كشانەوەی ئەم كۆمپانیایە دەستپێكی كشانەوەی كۆمپانیای تریش دەبێت بەتایبەت ئەوانەی هاوشێوەی بەیكەر هاوس لە بەشەكانی تری عێڕاقییش وەبەرهێنان دەكەن. هەر وەك ئەمە ئاماژەیەكیشە، بۆ ئەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان بەتەواوی بێ ئومێد بوونە لەوەی بەغدا و هەولێر بگەنە رێكۆەوتن و بتوانن بەبێ ئەوەی ڕووبەروی سزاببنەوە بەردەوام بن لەكاركردن.