ستاندەر
رابیحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە بەغدا لە وتووێژێی تایبەتی ستاندەر رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەهەفتەی داهاتوو هەنگاوی خێراتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێبکات. وتیشی: شیعە و چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت پێیان خۆشە کورد لەسەر کاندیدێک ڕێکبكەوێت.
لە وەڵامی پرسیاری ڕیككەوتنیان لەگەڵ پارتیدا ناوبراو وتی: ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێکكەوتین باشە ئەگەر نا سیناریۆی 2018 دووبارە دەبێتەوە و بە کاندیدی جیاواز دەچینە پڕۆسەکە. چوارچێوەی هەماهەنگییش خۆی یەکلایی کردۆتەوە پشتیوانی کاندیدی یەکێتی دەکەن.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانیش رایگەیاند، هیچ وادەیەک نیە بۆ کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی. ناوبراو وتیشی: ئێستا خەڵکی بەغدا پێویستی بەخزمەتگوزاری هەیە نەک هاتنە سەر شەقام لەسەر داوای سەدر.