ستاندەر
سكاڵاكەی حكوومەتی عێراق لەسەر توركیا بەهۆی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی ئەم وڵاتەوە پێدەنێتە هەنگاوێكی نوێ، ستاندەریش زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات.
لە نوێترین لێدوانییدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا دانیشتنێكی تر لە دادگای پاریس لەبارەی سكاڵاكەمان لەسەر توركیا بەڕێوەچوو، راشیگەیاندووە چاوەڕێ دەكەین یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكە لەوە زیاتر دوانەخرێت.
بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر، لەكاتی ڕێكکەوتنی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، دەوڵەتی توركیا بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی راگەیاندووە، ئەگەر بەهۆی ئەم هەنگاوە، توركیا لەلایەن عێراقەوە دووچاری دادگایی بوو، ئەوە دەبێت حكوومەتی هەرێم هەموو سزاكان لە ئەستۆ بگرێت، بەو پێیەش بێت ئەگەر دادگای پاریس لە بەرژەوەندی عێراق كەیسەكە یەكلابكاتەوە ئەوە ئەو 25 ملیار دۆلارەی داوای دەكات، پێویستە حكوومەتی هەرێم لە ئەستۆی بگرێت.
شارەزایانی یاساییش پێیان وایە، ئەگەری زۆرە كەیسەكە لەبەرژەوەندی عێراق یەكلاببێتەوە، بەمەش پڕۆسەی سەربەخۆ فڕۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە دووچاری قۆناغێكی سەخت دەبێتەوە.