باڵوێز و كونسڵخانەی هۆڵەندا بەهۆی دیپۆرتكردنی ڕۆژنامەنووسێكی هۆڵەندی لە هەرێم ڕەخنە لە حكوومەتی هەرێم دەگرن

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ستاندەر

فریدریک گیردینک، ڕۆژنامەنوسی ھۆڵەندی رایگەیاند، كاتێك ویستوویەتی لەڕێگای هەرێمی كوردستان بچێتە رۆژاڤای كوردستان و شاری كۆبانێ، لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان دیپۆرتی وڵاتەكەی كراوەتەوە.

فریدریک گیردینک، ماوەی چەندین ساڵە لەسەر كەیسی كورد لەباكوری كوردستان كاردەكات، بەوهۆیەوە چەندین جار لە توركیا دیپۆرت كراوەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە توركیا تاوانبار دەكات بەوەی لە پشت دیپۆرتكردنەوەی ئەون. رایگەیاندووە، ئەردۆغان دەستی درێژە و دەسەڵاتی كوردیش دژی رۆژنامەنووسانن و چەندین رۆژنامەنووسیان سزاداوە.

دەنگی ئەمریكا لەبارەی كەیسەكە رایگەیاندووە، هەریەك لە كونسڵخانەی هۆڵەندا و باڵوێزخانەی هۆڵەندا لەسەر كەیسەكە هاتوونەتە سەر خەت. كونسڵخانەی هۆڵەنداش رایگەیاندووە، دەبێت ئازادی رۆژنامەوانی لەهەموو شوێنێك پارێزراو بێت.

جێی باسە پێشتر لەسەر داوای توركیا حكوومەتی هەرێم چەندین هاوڵاتی باكوری كوردستانی دیپۆرتی توركیا كردۆتەوە.