ستاندەر هۆکاری راستەقینەی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 506 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەڵێنی پێشوتری حکومەت، پێویست بوو هەموو 25ی مانگێک موچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا بە تەواوی پابەندی ئەو بەڵێنە نەبووە، سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی ئەم مانگە بە ستاندەری ڕاگەیاند، مانگی رابردوو پێش وەختە بەهۆی جەژنی قوربان موچە دابەشکرا، بۆیە موچەی مانگی 7 دواخراوە بۆ تەواوکردنی 30 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچە.

سەرچاوەکە وتیشی، ئێستا پارەی پێویست لەبەر دەستە بۆ دابەشکردنی موچە، چاوەرێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو واتا لە 6ی ئابەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەممووز بکرێت.