لەسەر کێشەی بۆری نەوتی کوردستان، دامەزراوەیەکیی ئەمریکی داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات بەغدا و ئەنقەرە پێک بگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 506 جار بینراوە

ستاندەر

لە نوێترین راپۆرتیدا پەیمانگەی واشنتۆنی ئەمریکی رایگەیاند، قووڵبونەوەی کێشەکانی نێوان بەغداو ئەنقەرە، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەناردەی وزە بۆ ئەوروپا دروست دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەوروپا تووشی دڵەراوکێی کەمی وزە بووە بەهۆی فشارەکانی رووسیاوە.

پەیمانگەکە دەڵێت: دادگای پاریس نزیکە لەیەکلایی کردنەوەی سکاڵای عێراق لەسەر تورکیا، بەهۆی ئەوەی تورکیا ڕێگای پێ داوە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، کورستان نەوت بفرۆشێت.

راشیدەگەیەنێت، بەوپێیەی هەر دوو وڵات دۆستی ئەمریکان، پێویستە ئیدارەی بایدن کارێک بکات ئەو دوو وڵاتە بگەیەنێتە ڕێککەوتن و کێشەکانیان لەسەر پرسی بۆری نەوتی کورستان، تۆپبارانی سنوورەکان و بەشە ئاوی عێراق قووڵتر نەکاتەوە.

ئەوەش وای لێدەخوێندرێتەوە، پەیمانگەکە چاوەڕێ دەکات سکاڵاکە لە بەرژەوەندی عێراق یەکلایی بێتەوه و تورکیا سزا بدرێت.

بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، تورکیا لەو دەمە ئامادەیە سەودایەکی لەو شێوەیە لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدات و پشت لە حکومەتی هەرێم بکات، ئەگەر هاتوو بەغدا ئامادەبێت بەرژەوەندییەکانی تورکیا بۆ نەوت بپارێزێت.