لێدوانێكی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كێشە دەخاتە ناو یەكگرتووی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە
485387Image1

ستاندەر

ڕوونكردنەوەی كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەبارەی ئەو كەسەی بەرپرسە لە خوێندنی سزادراونی وەزارەتەكەی، كاردانەوەی ناوخۆیی یەكگرتووی لێكەوتۆتەوە. ئەوییش بەهۆی ئەوەی وەزیری ناوبراو ڕایگەیاندووە، كەسەكە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامییە و دەبوو ئەو پێشتر هەڵوێستی هەبوایە، لەبارەی پێدانی دەرفەتی خوێندن بە بكوژی د.هۆشیار ئیسماعیل.

سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە نێو یەكگرتووی ئیسلامیی بۆ ستاندەر دوا و وتی: لە گروپە ناوخۆییەكانی یەكگرتوو، ئەو ڕوونكردنەوەی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی لێكەوتۆتەوە، داوای لێپرسینەوە لەو كەسە دەكەن، چونکە كارێكی ئەوهای بەسەردا تێپەڕییوە، بەبێ ئەوەی هەڵوێستی هەبووبێت. تاوەكو ئێستا بە فەرمی ناوی ئەو كادیرە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام داواكراوە لیژنەیەكی لێكۆڵیینەوەی حیزبی بۆ ئەم پرسە پێكبهێندرێت.

جێی باسە بەهۆی ئەوەی لە كابینەی پێشوو، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لای یەكگرتوو بوو، ئێستاش چەند كادیرێكی ئەم حیزبە لەم وەزارەتە بەرپرسیارییەتییان لەلا ماوەتەوە.