لە پەراوێزی خۆپیشاندانەكانی كوردستان، دەزگای ستاندەر ڕوانگەی خۆی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ گۆڕانكاری لە كوردستان ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 194 جار بینراوە
b57a8e34-2142021222938خۆپیشاندان

ستاندەر

دەزگای ستاندەر لە پەیامێكدا، لەبارەی خۆپیشاندانەكانی هەرێم و كاریگەرییان لەسەر ڕێرەوی گۆڕانكارییەكان چەند سەرنجێك دەخاتە ڕوو.

لەبەشێكی ڕوانگەكە هاتووە، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە سیستەمی دیموكراتی جێی دەبێتەوە كە مافەكانی پارێزراوبێت بەگوێرەی دەستور، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو پێناسەیە نایگرێتەوە، بۆیە هەر جمووجۆڵێكی سیاسی بەشێوازی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ناچیتە ناو پێناسەی ئۆپۆزسیۆنی سروشتی هاوشێوەی وڵاتە دیموكراتەكان، چونكە خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان بەرامبەر دوو حیزبی چەكدارە كە خاوەنی دەزگای ئەمنی سەركوتكەرن.

ڕوانگەكەی دەزگای ستاندەر دەڵێت: بەگوێرەی مێژوو لەناوچەكە دەردەكەوێت هیچ ڕژێمێكی گەندەڵی و دیكتاتۆر بە خۆپیشاندانی تاك حیزب یان چەند حیزبێك نەڕووخاوە، بەڵكو پڕۆسەیەكی جەماوەری و توێژەكانی كۆمەڵگە بووە، ئۆپۆزسیۆنیش ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە، تەنها لە حاڵەتێك ئۆپۆزسیۆن ئەگەری هەیە بە تەنها سەركەوتو بێت، ئەگەر هێزی چەكداری یان سوپای لەگەڵ بێت.

دەزگای ستاندەر پێشی وایە، بۆ داهاتوو پێویستە بیر لە كاری بەكۆمەڵ و گروپ و جەماوەری بكرێتەوە، بۆ ئەوەی سوود لەوە وەربگیرێت كە ئێستا لایەنگرانی دەسەڵات زۆر كەم بۆتەوە، ئەگەر ئامادەكاری فراوانی چین و توێژەكان بكرێت، فاكتەر دەبێت بۆ گۆڕانكاری، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان و هەوڵی تاك حیزبی بەو شێوەیەی ئێستا زیاتر لە خزمەت دەسەڵات دەبێت.