وردەكاری هەوڵە نوێیەكەی هادی عامڕی ئاشكرا دەبێت و دەیەوێت وەك هێڵی سێیەم خۆی دەربخات

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە
61ad2b6f4c59b76e3f232907

ستاندەر

هادی عامڕی، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی پێكهاتەی سوننە، لە هەولێر و سلێمانیش لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە. هادی عامڕی ئەگەرچی خۆی بەكەسێكی سەربازیی ناسراوە، بەڵام لەم هەوڵەی ئێستای دەیەوێت وەك كەسێكی مەدەنی لایەنە عێڕاقییە جیاجیاكان لە هەر سێ پێكهاتە بگەیەنێتە یەك بۆ دەربازكردنی عێڕاق لەو قەیرانەی تێی كەوتووە.

هادی عامڕی، ئەگەرچی خۆی لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی هەژمار دەكرێت، بەڵام ئێستا لە هاوپەیمانییەتییەكە دووركەوتۆتەوە و بەشداری هیچ گردبوونەوەیەكی نەكردووە كە چوارچێوەی هەماهەنگی بانگەشەی بۆ كردووە لە دوو هەفتەی ڕابردوو.

تا ئێستا ڕوون نیە دەتوانێت لایەنەكان بگەیەنێتە ڕێککەوتن، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەدر گوێی بۆ دەگرێت، ئەگەری ئەوە هەیە بتوانێت بۆچوونە جیاجیاكان لەسەر ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومەتێكی كاتی بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن لەیەكتر نزیك بكاتەوە.