(الخطر الأخلاقي)Moral Hazard مەترسی ئەخلاقی و  کاریگەریەکانی لەسەر تاک و ئابووری وڵات.

لەلایەن ستاندار Posted on 604 جار بینراوە

ئەحمەد قادر

مەترسی ئەخلاقی ئەو دۆخەیە کە لایەنێک  ھەڵدەستێت  شاردنەوەی زانیاری لەبەرامبەر یان بە نیەتی  باشەوە مامەڵە ناکات، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە  بۆ ئەوەی کە لایەنی بەرامبەر زانیاری تەواوی لەسەر خزمەت گوزاریەکە یاخود کاڵاکە نیە. هەر کاتێک دوو لایەن یەک بگرن بە مەبەستی کڕینی کاڵا یاخود خزمەتگوزاری، مەترسی ئەخلاقی ڕوودەدات.
لێرەدا چەند نموونەیەک دەخەینە ڕوو بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە مەترسیە ئەخلاقیەکان؛

بۆ نموونە  کاتێک  ئۆتۆمۆبیلەکەت کێشەیەکی تێدایە و سەردانی  فیتەر دەکەیت بۆ چاک کردنەوەی، لێرەدا تۆ زانیارت نیە لەسەر چۆنیەتی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت یاخود کات و تێچووی ئەو خزمەت گوزاریە،  لێرەدا دەکرێت  لایەنی یەکەم خاوەنی خزمەت گوزاریەکە زانیاری تەواوت پێ نەدا و نرخی زیاد وەربگرێ، چونکە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە زانیاری کەمتری هەیە وە ئەم حاڵەتەش پێی دەگوترێت مەترسی ئەخلاقیەکان

یان کاتێک موبایلەکەت کێشەیەکی دەبێت دەچیتە لای کەسێک  مەبەستی چاکردنەوەی،  گەر بە کاتێکی کەم بۆت چاک بکاتەوە ئامادە نیت نرخێکی زۆر بدەیت، بەڵام گەر پێمان بڵی دەبێت لێرە بێت کاتێکی زیاتری دەوێت  ئامادەین نرخێکی زۆر بدەین .

یاخود فەرمانبەرێک لە کاتی کارکردنی لە کەرتی تایبەت یان گشتی  ئەرکەکانی  رۆژانەی وەک پێویست جێبەجێ  ناکات و کات بەهەدەر دەدات، ئەمەش بەهەمان شێوە  دەچێتە ئەو قاڵبەوە زانیاری لە خاوەن کار یاخود بەڕێوبەر دەشارێتەوە و مەترسی ئەخلاقی دروست دەکات.

کاریگەریەکانی مەترسی ئەخلاقی لەسەر ئابووری وڵات چۆنە؟

مەترسی ئەخلاقی کاریگەری گەورە و مەترسیداری ھەیە لەسەر ئابووری وڵات  ، لە کاتێکدا فرۆشیار ئەو بۆشایە  وەردەگرێت  بەوەی کڕیار  زانیاری کەمە یان نیەتی دەربارەی ئەو کاڵایەی  یاخود خزمەت گوزاریەی کە پێویستێتی، بۆ نموونە نرخی خزمەتگوزاریەکە بەھاکەی تەنها 10000 هەزار دینارە بەڵام بە هۆی کەمی زانیاری لەلایەن کڕیارەوە فرۆشیار 15000 هەزار دیناری لێ وەردەگرێت،  لێرەدا ئەو 5000 دینارە زیادەیە دەچێت  قاڵبی مەترسی ئەخلاقیەوە.

گرنگترین کاریگەریەکان بریتین لە؛

1- نا سەقامگیری لە نرخی خزمەت گوزاری و کاڵاکان.
2- کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بڕیاری وەبەرهێنەرانی بیانی دەبێت بۆ بازرگانی کردن لە وڵات.
3- زیاد بوونی نرخی کاڵا و خزمەت گوزاری.
4- زیاد بوونی ڕێژەی هەڵئاوسان.
5- کەم بوونەوەی ڕێژەی خەرجی تاک.
6- کۆمپانیاکانی بیمە ناتوانن وەبەرهێنان بکەن لەو وڵاتانەی کاتێک ڕێژەی مەترسی ئەخلاقی بەرزە.

کاریگەریەکان مەترسی ئەخلاقی لەسەر تاک ؟

1- کەم بوونەوەی متمانەی تاک بە کۆمپانیاکانی ناوخۆی و چوون بەرەو کۆمپانیا جیهانیەکان.
2- بەهای زیاتر دەدات بەو خزمەت گوزاریە و کاڵایە و کاریگەری راستەوخۆ دەبێت لەسەر فەرمانبەر.
3- زیاد بوونی نرخ  کە دەبێتە هۆی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.

* مەترسی ئەخلاقی ئەو کێشەیە   کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک مەترسی ناپێویست (Unnecessary Risk) دەکەن، بۆیە تێچووی ناپێویست دروست دەبێت .

*ڕێژەی مەترسیە ئەخڵاقیەکان  ((Moral Hazard بەرز دەبێتەوە لە کاتی بەرز بوونەوەی داواکاری (demand )لەسەر کاڵا یاخود خزمەت گوزاری وە ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕیژەی مەترسی.

بۆ نموونە لە ئەمەریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٠دا، زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی  ئەمریکا لە لێواری داڕماندا بوون لە ئەنجامی ساڵانێک لە وەبەرهێنانی (Risk investment )مەترسیدار، هەڵەی ژمێریاری و کاری نا پێویست  ئەم کۆمپانیایانە وەک (بێر ستیرنز، گروپی نێودەوڵەتی ئەمریکی (AIG)، جەنەراڵ مۆتۆرز و کرایسلەر ) هەزاران کرێکاریان دامەزراند و ملیارەها دۆلاریان لە ئابووری وڵاتەکەدا بەخشی. ئەو قۆناغە بە پاشەکشەی گەورە ناسرا و ئەمریکا لە دۆخێکی خراپی پاشەکشەیەکی قووڵی جیهانیدا بوون

چۆن مەترسیە ئەخلاقییەکان کەم بکەینەوە لە کۆمەڵگادا؟

لە ئێستادا لە کوردستان زۆر توشی ئەم حاڵەتە دەبینەوە، بەهۆی  کەمی زانیاری پێویستەوەو  پچڕانی ئەو پەیوەندیەیی لە نێوان کۆمپانیاکان و بەکارهێنەرکاندا ھەیە بە هۆی خراپی کوالیتی کاڵا و خزمەت گوزاریەکانەوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی گەر کڕیار دۆستێکی خۆی نەبێت زۆر ئاسودە نابێت و هەست بەوە دەکات کە توشی ئەم حاڵەتانە دەبێت، وە پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندی دار و حکومەت و خاوەن کارەکان  ھەستن بە سیستەم کردنی نرخی خزمەت گوزاری و کاڵاکان بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی ئەم مەترسیانە.

1- پێویستە لەسەر تاک زانیاری تەواو کۆ بکاتەوە لەسەر کاڵا یاخود ئەو خزمەت گوزاریەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنیت، چونکە لە ھەرێم نرخەکان جێگیرنین و بە سیستەماتێک نەکراوە.
2- پەرەپێدانی لایەنی گەشەپێدانی تاک لەلایەن حکومەتەوە و هۆشیارکردنەوەی لە مەترسی ئەم حاڵەتە.
3-ڕێکخستنەوەی نرخی خزمەت گوزاری و کاڵاکان لەلایەن حکومەتەوە.