شكستە گەورەكەی كۆمارییەكان بەسەر ترەمپ شكایەوە  دیموكراتەكان نەریتی سیاسی دەیان ساڵی ئەمریكا دەگۆڕن

لەلایەن ستاندار Posted on 437 جار بینراوە
trump

 

ستاندەر 

لە هەلبژاردنی نیوە خولی ئەمریكا كۆمارییەكان دووچاری شكست دەبنەوە و لەدەرەوەی نەریتی هەلبژاردنەكان لە 50 ساڵی رابردوو ناتوانن زۆرینەی پێویست بەدەستبهێنن.

بەگوێرەی نەریتی پێشووی هەلبژاردنەكان ئەمریكا، لە 50 ساڵی رابردوو، ئەو لایەنەی كە سەرۆك كۆماری بردۆتەوە، لە ئەنجومەنی نوێنەران 40 تا 50 كورسی كەمتر لە لایەنی دووەم دەهێنا، هاوكات لە ئەنجومەنی پیرانیش بە 20 كورسی دەكەوتە دوای ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، لە ئەنجومەنی پیران دیموكراتەكان پێچەوانەی پێشبینیەكان تاكو ئێستا 50 كورسیان بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا كۆمارییەكان 48 كورسیان مسۆگەر كردووە، لە ئەنجومەنی نوێنەران یش كۆماریەكان ٢١١ کورسی یان بەدەست هێناوە، دیموکراتەکانیش ٢٠٩ کورسییان ھەیە. ئەمەش بە پاشەكشەیەكی گەورە بۆكۆماریەكان هەژمار دەكرێت، بەگوێرەی نەریتی پێشووی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

ئەم ئەنجامەش نارەزایەتی ناوخۆیی حیزبی كۆماریەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەوان دۆنالد ترەمپ بە هۆكاری شكستەكە دەزانن، بەو پێیەی ترەمپ خۆی رۆلی هەبووە لە دانانی زۆرینەی كاندیدەكان، كە كەسانی نەناسراو بوونە لای جەماوەری كۆمارییەكان.

لە یەكێك لەكۆبونەوەكانی بانگەشەكانی هەلبژاردن، ترەمپ رایگەیاند ئەگەر كاندیدەكان براوە بوون، دەڵین ئازایی خۆمان بوە، ئەگەر شكستیش بخۆن یەخەی من دەگرن.

بەبروای چاودێران ئەم ئەنجامە، چانسی ترەمپی زۆر كەم كردۆتەوە، بۆ ئەوەی لە هەلبژاردنی 2024 ببێتە كاندیدی كۆماریەكان بۆ سەرۆكایەتی، بەپێچەوانەوەی ئەوە، جۆو بایدن دوای دەركەوتنی ئەنجامەكان، رایگەیاند كە جارێكی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكاتەوە.

یەكێك لە ئەنجامەكانی تری هەلبژارنەكە ئەوەبوو  توندرەوەكانی هەردوو حیزب شكستیان خوارد، ئەوانەی زیاتر میانرەو بوون سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.