دامەزراوەیەكی لێكۆڵینەوەی ئەمریكی هەرێمی كوردستان دەبێتە  یەكێك لە فریادرەسە سەرەكیەكانی ئەوروپا لە شەڕی گازی سروشتی

لەلایەن ستاندار Posted on 630 جار بینراوە

ستاندەر

دامەزراوەی ئەتلەنتیكی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا لە ژێرناوی (توانای هەناردەكردنی گازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان و دووبارەبونەوەی رووداوەكان) ئاماژە بۆئەوە دەكات لەهەوڵەكانی ئەوروپا بۆ كۆتایی هێنان بە پشت بە ستن بە هاوردەكردنی غازی سروشتی لە رووسیا، هەرێمی كوردستان دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ بگێڕیت.

راپۆرتەكە دەشڵێت ئێستا هەرێمی كوردستان سالانە 5.4 ملیار مەتر چوار گۆشە گازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت، تا ساڵی 2030 ئەو رێژەیە بۆ 15.4 ملیار و بۆ 2040 بۆ 36.6 ملیار مەتر چوار گۆشە بەرز دەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەم بەرزبونەوەیە وادەكات،هەرێمی كوردستان بتوانێت پێویستی ناوخۆیی خۆی دابین بكات، هەروەها لە ساڵی  2030 دەتوانێت رێژەی 5.4 ملیار مەترچوار گۆشە هەناردە بكات،   بەگەیشتنیش بە 2040 بڕی هەناردە دەتواندرێت بۆ 15.5 ملیارمەتر چوار گۆشە بكرێتەوە.

راپۆرتەكە دەشلێت ئێستا ئەوروپا رێژەی 37%ی هاوردەكردنی گازی سروشتیەكەی لە رێی رووسیاوەیە كە دەكاتە 161 ملیار مەتر چوار گۆشە.

هەرێمی كوردستان ئێستا خاوەنی 25 تلیۆن پێ چوار گۆشە گازی سروشتیە كە سەلمێنراوە، یەكسانە بە بڕی 20%ی گازی سروشتی عێراق.

راپۆرتەكەی ئەتلەنتیك دەشڵێت ئەوەی بەربەستە لەبەردەم ئەم پرۆسەیە، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیە دژ بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئاسان نیە، پێویستی بەوە هەیە لایەنەكانی ناوخۆیی عێراق بگەنە ڕێكەوتن.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات یەكێكی تر لەبەربەستەكان ئەوەیە كۆمپانیای روزنەفتی رووسی بەشدارە لە پرۆسەی بنیاتنانی بۆری غازی لە هەرێمی كوردستان و بەرەو پێشبردنی دوو كێلگەی گازی هەرێمی كوردستان.