کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورە تورکیا و ئێران زەنگی داگیرکردنی کوردستان لێدەدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 834 جار بینراوە

ستاندەر
هەریەک لە ئێران و تورکیا لەدوو هەڕەشەی جیاوازدا زەنگی هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لێدەدەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاس قودسی ڕژێمی ئێران، لە بەغدا هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەرێمی کوردستان چەک نەکرێن و لەسنورەکانمان دوور نەخرێنەوە، هێرشی زەمینی دژ بەهەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین.
لەلایەکی تر دوێنێ کونسڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر ڕایگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە بەم زووانە تورکیا جارێکی تر ئۆپەراسیۆنی سەربەزی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات، بۆیە داوای لە هاوڵاتیەکانی کرد نەچنە ناوچە سنوریەکان.

بەبڕوای چاودێران هەڕەشە وهێرشە بەردەوامەکانی ئەم دوو وڵاتەو سنوربەزاندن و هێرشی موشەکی و هێرش لەڕێی درۆنەوە، هەرێمی کوردستان دووچاری نائارامی درێژ مەودا دەکاتەوە.