رۆیتەرز نهێنی نیگەرانیەكانی واشنتۆن لە بەلوتكەگەیشتنی گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 1129 جار بینراوە

ستاندەر
ئاژانسی رۆیتەر لەژێرناونیشانی (تیرۆر و شەڕ لەسەر دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان) راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و ستاندەر بەشێكی وەرگێراوە، تیایدا نیگەرانیەكانی واشنتۆن لە گرژبونی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دوای تیرۆركردنی هاوكار جاف ئەفساری دژە تیرۆری یەكێتی لەهەولێر ئاشكرا دەكات.
ئاژانسەكە رایگەیاندووە وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریكا زۆر نیگەرانن لە گرژبونی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لە هەرێمی كوردستان، كە پێشتر ئەوان پشتیوانی هەردوو لایەنیان كردووە.
ئاژانسەكە دەشلێت چەند سەرچاوەیەكی یەكێتی رایانگەیاندووە ئەگەر نەگەنە چارەسەر ئەگەری ئەوە هەیە یەكێتی ئیدارەی سەربەخۆی خۆی لە سلێمانی رابگەیەنێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە ئیدارەی ئەمریكا نیگەرانیەكانی وڵاتەكەی لە گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی پشتراست كردۆتەوە، رایگەیاندووە بەهەردوو حیزبمان راگەیاندووە كە ئێمە نامانەوێ ئێوە تەنها لە پێناو یەكگرتوویی یەكگرتوو بن، بەلكو پێویستە لەسەر هەندێ پرسی گرنگ كە بەلای ئەمریكاوە گرنگە هاوكاری یەكتر بن ئەوە لە بەرژەوەندی خۆشتان دەبێت.

ئاژانسەكە دەشڵێت ئەم گرژیە بۆتە هۆكاری وەستاندنی هەوڵی فراوانكردنی گەورەترین پرۆژەی كیڵگەی غازی هەرێمی كوردستان، كە كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەجۆرێك ئومێدی ئەوە هەیە دواتر بنێردریتە بازارەكانی ئەوروپا.

ئاژانسەكە دەشڵێت ئەمریكا نیگەرانە لە زیاتربونی هەژمونی ئێران، بەتایبەت كە یەكێتی پەیوەندیەكەی دوورودرێژی لەگەل ئێران هەیە و بەم دواییانەش هێڕشەكانی ئێران بۆ سەر لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان زیاتر بوە.