ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەیەكی بەناونیشانی (دامەزراندنی بەرە لەهەرێمی كوردستان- ئەزمونی هاوپەیمانی- پرۆژەی بەدیل لە كوردستان) بڵاوكردەوە، توێژینەوەكە لەلایەن هەریەك لە (مەسعود عەبدولخالق، د.رەعد رەفعە) نوسراوە، لە پێشەكیەكەی هانووە :” ئەو توێژینەوە ھەوڵێکە بۆ کردنەوەی ئاسۆیەک بەڕوی دۆخی چەقبەستوی ھەرێمی کوردستان، کە زۆربەی سێکتەرەکانی “سیاسی، حکومڕانی، ئابوری و زانستی و کۆمەڵایەتی” گرتۆتەوە؛ بە ھۆیەوە ئەو ئەزموونە رۆژ لهدوای رۆژ لە سەر ئاستی ناوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پاشەکشەدایە ومتمانه لهدهستدهدات، بۆ دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان لەگشت ئالنگارییەکان، ھاتنە پێشەوەی (ھاوپەیمانی) بۆته زەرورەتێکی ھەنوکەییە؛ بە تایبەتی دوای ریفراندۆم وبڕیارهكانی دادگتی فیدڕاڵی، ھەرێم کەنارگیر کراوە لە ناوچەکە.
توێژینەوەكە تیایدا ئەزموونی چەندین وڵاتی لەبواری ئەنجامدانی كاری بەرەیی و هاوپەیمانی تیایدا خراوەتە ڕوو، هاوكات بەتێروتەسەلی لەسەر پرسی گرنگی هەبوونی هاوپەیمانی نێوان لەلایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات لەم قۆناعەی ئێستای كوردستان و پاساوەكانی خراوەتە ڕوو.
لەبەشی كۆتاییش پرۆژەی هاوپەیمانی بەدیل بۆ دەربازكردنی دۆخی ئێستای كوردستان بەكۆمەڵێك وردەكارییەوە خراوەتەڕوو، بڕیارە ئەم توێژینەوەیە ئاراستەی سەرجەم لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات بكرێت، بۆ ئەوەی وەك پرۆژەیەك بۆ دۆخی ئێستای كوردستان، بەرچاوڕوونی بداتە لایەنەكان و گروپ و كەسایەتیە سیاسییە كاریگەرەكان.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە: