شەمخانی دەبێتە قاسم سولەیمانی نوێ لە عێراق و رۆڵی قائانیش دەكەوێتە پەراوێز

لەلایەن ستاندار Posted on 1248 جار بینراوە

ستاندەر
شەوی رابردوو ئیسماعیل قائا*نی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، بە سەردانێكی رانەگەنراو گەیشتە عێراق و لە نەجەف دابەزیوە، دواتر لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی كۆبۆتەوە، سەردانی گۆڕی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كەلەگەڵ قاسم سولە*یمانی لە بەغدا كوژران.
بڕیاریشە ناوبراو بچێتە بەغدا لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان و بەرپرسانی تری حەشدی شەعبی كۆببێتەوە، پرسی گرژیەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ ئەمریكا لە سنوری عێراق و سوریا تاوتوێ بكات، هەوڵی بڵاوكردنی هێزەكانی حەشد لەو ناوچانە بدات،
پێگەی عەرەبی جەدید رایگەیاندووە، سەرەڕای هەوڵەكانی ناوبراو، بەڵام ئێستا رۆڵی ئیسماعیل قائانی لە عێراق كەوتۆتە پەراوێزەوە، ئەوەی بە كردەیی بۆتە قاسم سولەی*مانی نوێ لەعێڕاق،عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، كە دوو هەفتە بەرلەئێستا هاتە بەغدا، لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكەوتنێكی ئەمنی بۆ پاراستنی سنوری نێوان هەردوو وڵات واژوو كرد، كە رێكەوتنەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە لەناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانن، ئەم رێكەوتنەی كە دڵەراوكێی لەلای هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دروستكردووە، چاودێرانیش پێیان وایە نابێت حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ئاسانكاریەك بۆ ئێران و عێراق بكەن لەو هەنگاوەیان.
جێی باسە بەگوێرەی راپۆرتەكەی عەرەبی جەدید، هاتنی قائانی لە پەراوێزی رێكەوتنەكەی شەخمانییە، ئەویش بەهۆی بونی ململانێی هەژموون، لەنێوانیان، قائانی بەهاتنەكەی دەیەوێت بەرگری لە پێگەی خۆیان وەك سوپای پاسداران لەعێراق بكەن.