پێگەی وەزیرە كوردهەكان لە كابینە نوێیەكەی ئەردۆغان لە نێوان دەرفەت و هەڕەشە

لەلایەن ستاندار Posted on 4665 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی كورد لو كابینەی نوێی حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان بۆتە جێگای سەرنجی رای گشتی توركیا و كوردیش بە گشتی، بەو پێیەی چوار كورد بەرپرسیاریەتی دیاریان لە كابینەكەی ئەردۆغان هەیە، ئەوەش پرسیاری ئەوەی دروستكردووە، ئایا كابینەی نوێ زیاتر بەڕووی كورد دەكرێتەوە، یاخود ئەردۆغان دەیەوێت شەڕی كورد بە كورد بكات.

بەرپرسە كوردەكانی كابینەكەی ئەردۆغان بەو شێوەیەن:

جەودەت یەڵماز یاریدەدەری سەرۆك كۆماری توركیا.

هاوكات فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا.

محەمەد شیمشەك وەزیری دارایی

فەخرەدیین كۆجا وەزیری تەندروستی.

ئەوەی وەك خاڵی ئەرێنی لە كابینەكەی ئەردۆغان لە پرسی كورد دەبینرێت، دوورخستنەوەی هەریەك لە  سولێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ، خولوسی ئاكار وەزیری بەرگرییە، بەو پێیەی ئەم دوو وەزیرە تا ئەوپەڕی دڕندەییان لە كەیسی كورد بەكارهێناوە.

هاكان فیدان، كە پێشتر لە پۆستی سەرۆكی دەزگای میت بووە، لە چەند قۆناغێك نوێنەرایەتی ئەردۆغانی كردووە، لە پرسی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ كورد و قەندیل، چاودێران دەپرسن هێنانە سەر شانۆی سیاسی ناوبراو، دەكرێت خوێندنەوەی ئەوەی بۆ بكرێت، هەولێك بێت درێژەدان بە پرۆسەی هەڵوەشاوەی ئاشتی، هەرچەندە لەماوەی دەسەڵاتیدا لە دەزگای میت، زۆرترین زیان بە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد هاتووە.

دانانی محەمەد شیمشەك بۆ وەزیری دارایی، لەكاتێكدا توركیا لە یەكێك لە سەخترین قۆناغەكانە، دەریدەخات، پێگەی كورد بەهێزدەبێت لە بەرێوەبردنی ئابوری توركیا لە 5 ساڵی داهاتوو.

ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە، چاودێران پێیان وایە رەنگە ئەردۆغان دەرسی لەو هەڵبژاردنەی ئەمجارە وەرگرتبێت كە سیاسیەتی پێشووی پێگەی ئەو زۆر لەناو كورد لاواز كردووە، لە زۆرینەی هەرە زۆری ناوچەكانی كوردستان، بەهۆی پشتیوانی كورد لە كلیچدار ئۆغلۆ دۆڕاوە، لە كۆتایی ئەمساڵیش هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لە رێگایە، ئەگەر جاریكی تر كورد پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بكات، ئەردۆغان زۆرینەی شارەوانی شارە گەورەكان لە نێویاندا ئەستەنبۆل و ئەنقەرەی دەدۆرێنێت.

لەبەرامبەردا چاودێران گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی هەدەپە، دەكرێت دەرفەتێك بێت بۆ پێداچونەوە بۆ مامەڵەی هەدەپە لەگەڵ دەوڵەتی توركیا و، دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی نوێ بۆ ئاشتی.