مەسعود عەبدولخالق: لە پێناو دەوڵەتی کوردستانی پارتی حەل بکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 855 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق ڕایدەگەیەنێت گەورەترین بوختان ئەوەیە کە بگوترێ پارتی لەسەر رێبازی مەلا مستەفا دەڕوات، ھەروەھا رایدەگەیەنێت پێویسە لەپێناو پرۆژەی دەوڵەتی کوردستان پارتی حەل بکرێت

دەقی نوسینەکەی مەسعود عەبدولخالق بخوێنەوە کە ساڵی پار بەبۆنەی یادی دامەزراندنی (پ.د.ک) بڵاویکردەوە

لە پێناو دەولەتی کوردستانی پارتی حەل بکەن

ھیچ گومانی نیە (پ د ک) مەدرەسەو داکانەی خەباتی کوردایەتی بوە , دەتوانین بڵێین تا سالی ٢٠٠٧ لەسەر ڕێبازی مەلامستەفا رۆیشتوە ,ئەو سەرکردەیەی کەلەلایەن کوردەوە زۆر خۆشەویست بوە , چونکە (بە پێچەوانەی سەرکردەکانی ئیستا)خۆنەویست و دادگەر بوە ، وا یادی ٧٠سالەی پارتیە گەورەترین بوختان ئەوەیە دەلێن لەسەر ڕێبازی بارزانی دەڕوا …ئەگەر ڕێبازی بارزانی ئەوە بێت دیارە بارزانی خۆویست و مادی و زالم بوە ، چونکە لە ئیستادا گەورەترین زولم لەو میلەتە ھەژارە دەکرێ بەشێک یەکجار زۆر تێروگەندەل و وبەشی ھەرە زۆریش (لە مالە پیشمەرگەو شەھیدوئەنفال و فەرمانبەر مامۆستاو …)لەو پەڕی ھەژارین.

ئێستا حزب بوویتە گەورەترین بارگرانی لەسەر ئەومیلەتە ،حزبێکی وەک پارتی مانگانە مەسروفی ٥٠ملیۆن دۆلار بێت و پیویستی بە ھیزو ئاسایش وزیندانی وتەزویرو …بۆ ئەوەی بمێنێت ،ئینجا لەکاتی تەنگانە ١٠٠کەسی نیە بۆبەرگری ، ھەر خۆشی نەماوە.

ئەو حزبە گەورەیەی لەھەر چوارپارچەی کوردستان یەکەم بوو ، لە ڕۆژھەلات وباکوڕ نەما ،وا لە رۆژئاواش دوا ھەناسەیەتی ، لە باشوریش بوویتە حزبێکی محەلی لەو شوێنانە ماوە کە ھێزوئاسایش و زیندانی ھەیە ، لەھەمو سلێمانی وکەرکوک وھەلەبجەو ڕانیە دەنگی کەمتر لە ١٠٠٠٠٠ماوە ،دەنگی لە مووچەخۆرانی حزبیەکەی کەمترە!! ڕەحم بەو حزبە بکەن و(تەلقەی ڕەحمەی)لێدەن ،بۆ ئەوەی حزبایەتی لەکوردستان بەو فۆرمە نەمێنێت ،ئەوە ھەنگاوی یەکەمی دەولەتی کوردستانیە .

مەسعود عەبدولخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.