16ئۆکتۆبەر دەرەنجامی 12ئۆکتۆبۆبەر بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

هیوا حەسەن عەلی
ئاشکرایە ئەم شکستە سیاسی و سەربازییەی کە لە 16ئۆکتۆبەردا توشی هەرێی کوردستان بوو ، بەشێکی دەرەنجامی کەڵەکەبووی قیرانەکانی 26 ساڵی حوکمڕانی دەسەڵاتی کوریی بوو، بەشێکی دیکەیشی پەیوەستە بەدوو رووداوی سەر گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ رووداوەکانی دوو ساڵ پیش ئێستا کەتەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەستبەردارنەبوونی بارزانی بوو لە کورسیەکەی، کە دەرەنجام بووە هۆی پەکخستنی گەورەترین دەزگای شەرعی لە هەرێمی کوردستان لە 12ی ئۆکتۆبەری 2015دا، بەداخستنی پەرلەمان، هەرێمی کوردستان کەوتە قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی ئەویش قۆناغی سەرۆکایەتی و تاکڕەوی بوو لە دەسەڵات ،لەم قۆناغەدا شتێک نەمابوو بەناوی دەزگای نیشتمانییەوە ،واتا لەبڕی دەرچواندنی یاساو کارکردن بە یاساکانی هەرێم،هەموو دەسەڵاتەکان کەوتە دەست کەسێک کە بەهێز لەسەر کورسی سەرۆکایەتی مابووەوە، دەرەنجامی ئەو تاکڕەوییەش بینیمان کوردستانی بەرەو چ کارەساتێکی سیاسی و مرۆیی برد، واتا سیستمی سەرۆکایەتی و تاکڕەوی لە بڕیاردان فاکتەرێکی سەرەکی شکستەکانی هەرێم بوون .
خاڵی دووەم کە راستەوخۆ هەرێمی گەیاندە ئەم قۆناغەی ئێستا کە نزیکەی نیوەی خاکی کوردستانمان لەدەستدا ، ئەنجامدانی پرۆسەی ریفڕاندۆم بوو کە بەبڕیاری حزبێک و شوێنکەوتنی بەشێک لەحزبەکانی دیکە بوو.
لێرەوە ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کە شکستی 16ی ئۆکتۆبەر دەرەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بوو کە لە 12ی ئۆکتۆبەری 2015 رویداو ئێستا خەڵکی کوردستان باجی ئەو هەڵەیە ئەداتەوە.
واتا هەموو ئەو حزب و لایانانەی بێدەنگییان هەڵبژارد لە داخستنی دەرگای پەرلەمان و پاشان پشتیوانیان کرد لە پرۆسەی ریفڕاندۆم بەشدارن لەو شکستە گەورەیەی کە توشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و پێویستە بەرپرسیارەتی ئەو شکستە بگرنە ئەستۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.