سه‌نگه‌ر رسول
له‌ساڵی 2014 دا، نووسه‌ری ئه‌مریكی، جۆناسان تێپهرمان وا وه‌سفی هه‌وڵه‌كانی ئیندۆنۆزیای گه‌وره‌ترین دانیشتووانی ئیسلامی (250 ملیۆن كه‌س) سه‌رزه‌وی ده‌كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر توندره‌وی ئیسلامی سیاسیی‌دا: له‌ساڵی 1999، ئیسلامییه‌كان توانییان 36% ده‌نگی دانیشتوان به‌ده‌ست بێنن و له‌ساڵی 2004دا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبۆوه بۆ 38%. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمان بوو ئه‌وه بوو كه له 2014 دا رێژه‌ی ده‌نگی ئیسلامییه‌كان دابه‌زی بۆ 25%! نووسه‌ری ئه‌مریكی ده‌شڵێت: له‌هه‌مان ساڵدا چووم بۆ ئیندۆنۆزیاو له جۆكۆ ویدۆدۆ سه‌رۆكی میانره‌وی ئه‌وكاتی وڵاته‌كه‌ی پرسی: بۆچی ئێوه‌ی وڵاتی ئیسلامی پێشده‌كه‌ون و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ش لهرووخانن؟ له‌وه‌ڵامدا پێیوتم: ئێمه بنه‌ماو شتێكی گرنگ فێربووین؛ ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌وه بوو كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن و پێشگرتنی توندره‌وی ئه‌وا یه‌كه‌مجار پێویست و گرنگه رووبه‌رووی نادادپه‌روه‌ری ببینه‌وه به‌ر له‌وه‌ی رووبه‌رووی خودی توندرهوییهكه بینه‌وه! ئیدی ئیندۆنۆزیا وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنخواز، چاوی له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری بوو. لهرۆژگارو سه‌رده‌می ره‌شی دیكتاتۆرییدا فێری ئه‌وه‌بوون كه سهرتكوتكردنی زۆر‌و نادادپه‌روه‌ری توندره‌وی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌و وانه‌یه‌وه ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتن كه هیچ كه‌سێك دادگایی ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی و برواپێهێنهر له‌به‌رده‌ست نه‌بێت و هیچ هێزێكی سووپا بۆی نییه له‌ژێر ههربیانووێك هیچ كه‌سێك بگرێت پۆڵیس نه‌بێت! به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و چه‌ندین ئیمام و زانای ئاینیی سهربهخۆشییان ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كرد بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆ روونكردنه‌وه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان و تاوه‌كو فێرییان بكه‌ن دیوه گرنگه‌كه‌ی ئیسلام میانره‌وی و ئاشتییه. ئه‌م هه‌مووه گۆرانكاری و ده‌سكه‌وتانه‌ش ئاسته‌م بوو 20 پێشتر پێشبینی روودانییان بكه‌ی! ئه‌و نموونه‌ی سه‌ره‌وه یه‌كێكه له‌و مۆدێڵه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه هه‌رێم ده‌توانێت بیكاته مۆدێلێك و رێنیشانده‌رێك بۆ رووبه‌رووی بوونه‌وه‌ی بیری توندره‌وه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستادا كه رای گشتی بێزار له‌شێوازی مامه‌ڵه‌ی نادروستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و وه‌رگرتن و سه‌یركردنی دانپێدانانی تاوانباران وه‌كو سیناریۆیه‌كی دروستكراو به‌تایبه‌تیش دوای رووداوه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر. لێره‌دا ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌و بابه‌ته پڕ هه‌ستیاره‌دا ئیستیفزازی حزبی و سیاسی تێپه‌رێنێت و هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بیری توندره‌وی بێته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وێت هه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم كه ئایا ستراتیژییه‌تی كاری به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بیری توندره‌وی كه له‌دواجاردا هه‌موومان ده‌بینه قوربانی نه‌ك ته‌نها شار‌و لایه‌نێك؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، په‌رله‌مان ده‌توانێت چی بكات؟ به‌تایبه‌تی له‌پرسی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر؟ ئایا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چۆن ده‌توانێت هاوكاربێت؟ بۆیه گرنگه له‌ژێر پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ربوونی یاسا چاو پێداخشاندنهوهی به‌كۆی سیاسه‌تی رووبهروووبوونهوهی تیرۆ بخشێنینهوهو لهئیندۆنۆزییهكانیش فێربین كه وه‌ك مارتن لۆسه‌ر كینگ وته‌نی: تاریكی ناتوانێت تاریكی بره‌وێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه رووناكییه ئه‌وه ده‌كات! هه‌روه‌ها نادادپه‌روه‌ریش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی بره‌ودانه به‌توندره‌وی و تا كێرڤی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری به‌رزتر بێت ئه‌وا مه‌ترسی توندره‌وی زیاتر ده‌بێت و بۆیه له‌تیرۆریست مه‌ترسیدارتر نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵییه كه داهاتووی هه‌موومان پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه ده‌سوتێنێت!