ستاندەر
بەبۆنەی 97ەمین ساڵیادی بە پارێزگابونی سلێمانی، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوە.
لە راگەیەنراوی فراکسیۆنی پارتی هاتووە ” 97 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بە پارێزگابوونی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری، 97 ساڵ پڕ لە خەبات، بەرەنگاری لە ستەم، قوربانیدان و سەرمەشقبوونی بزاوتی ڕۆشنبیری”.دەشلێن : “شایەنی ئەوەیە باشترین خزمەتبکرێت و نەبێتە قوربانی هیچ کەس و لایەنێک و کار بۆ ئەوە بکرێت دیسان چەشنی جاران شەوق بداتەوە”.
لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بە هەولی لامەركەزیەتی پارێزگاكە نەكراوە بەڵام بەشێوەی ناراستەوخۆ هاتووە: “پاڵپشتی هەر کارێکی باش دەکەین کە ئامانجەکەی خزمەتی سلێمانییە و دژایەتی پێچەوانەکەی دەکەین”.