خیانەت لای کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 420 جار بینراوە

هیوا حەسەن عەلی

کوردێک دانیشتوی یەکێک لە دەوڵەتە ئەوروپیەکان لەماڵێکی ڤێتنامی کاری دەکرد ، ئەڵێ کە بەیانیان ئەڕۆیشتم بۆ بازاڕی کردن لە شوێنی وەستانی پاسدا چاوەڕوانیم دەکرد کچێکیش لەهەمان شوێن ئەوەستا ،هەموو بەیانیەک بەیانی باشم لێ دەکرد ، وتی ڕۆژێ کە گەڕامەوە خاوەن ماڵەکە پێی وتم ئیتر کارمان بە تۆ نەماوە بڕۆ ئیشێ دیکە بۆ خۆت بدۆزەوە، منیش وتم ئاخر بۆچی خۆ هیچ هەڵەیەکم نەکردووە، وتی چۆن هەڵەت نەکردووە ، ئەو کچەی بەیانیان مەرحەبای ئەکەی ڤێتنامیەو باوکی لەشەڕی ڤێتنام و ئەمریکادا هاوکاری سوپای داگیرکەری کردووە بۆیە کاتێک ڤێتنام رزگارکرا هەموو ئەو خێزانانەی کە هاوکاری سوپای داگیرکەریان کردووەو خیانەتیان لە نیشتمان کرد  لە ووڵات دەرکران ، خێزانی ئەو کچەیش یەکێکە لەو خێزانانەو نیشتەجێی ئێرەیە، بۆیە ناکرێ تۆ لای ئێمە کار بکەیت و مەرحەبای کچە خائینێکیش بکەی.
ئەم سەربوردەی سەرەوە ئەو ڕاستیەمان پێ ئەڵێ کە هەموو نەتەوەیەک بە چاوێکی سوکەوە ئەڕوانێتە ئەو کەسانەی کە خیانەت لە گەل و نیشتمانەکەیان ئەکەن و سزای قورسیان ئەدەن و شاربەدەریان ئەکەن.
بەڵام بەداخەوە تەنها میللەتێک کە نەک خائینان شەرمەزار ناکەن بەڵکو خیانەت بە کوردایەتی و نیشتمان پەروەری پێناسە ئەکەن و شانازیشی پێوە ئەکەن.
باشترین نمونەیش کاتێک یادی 31ی ئاب دێتە پێشەوە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بە شانازیەوە باسی دەکەن و وەک دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد حسابی بۆ دەکەن وەک ئەوەی سوپای بەعس سوپایەکی رزگارکەر بێت.
هەروەها کاتێک باس لە 16ی ئۆکتۆبەریش ئەکرێت ،ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی زۆر بە شانازیەوە باس لەوە دەکەن گوایا خەڵکی کەرکوکیان پاراستووە ، وەک ئەوەی نیوەی خاکی کوردستانیان لەدەست نەدابێ.
کەواتە ئێمە تاکە میللەتین نەمانتوانیوە پێناسە بۆ نیشتمان پەروەری و خیانەت بکەین هەروەکو چۆن نەمانتوانییەوە پێناسە بۆ چەمکەکانی دیکەی نەتەوەو نیشتمان و مرۆڤایەتی بکەین، ئاخر میللەتێک خیانەت بە دەستکەوت و نیشتمان پەروەری بزانێت و شانازیشی پێوە بکات و بکەرانیشی بە سەرکردەی نەتەوەیی و کاریزمای بێ وێنە شوناسە بکات ، ئەبێ لەکوێی دونیای مۆدرێن و شارستانی و پێشکەوتندا جێگای ببێتەوە؟.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.