ستاندەر ئەمڕۆ پێنج شەممە پێگەی غد برس بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی سەفیری دەوڵەتی تورکیای کردووە و نامەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بەو سنوربەزاندنەکانی فڕۆکەکانی تورکیای پێداوە. ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حەسەن کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا وەربگرێت کە بۆردوومانی خاکی عێراق دەکات.
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی میدیایی لە عێراق ناوی وەزیرەكان ئامادەكراون، بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە ناوی هەریەك لە فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دارایی، ئاڵا تالەبانی بۆ وەزیری ئاوەدان كردنەوە دەبینرێت، بەگوێرەی ئەوەش بیت مەرجی پارتی هاتۆتە دی كە هێشتنەوەی وەزیری داراییە لە پۆستەكەی. جێی باسە تاكو ئێستا بەفەرمی هیچ زانیاریەك لەبارەی كابینە وەزاریەكە بڵاونەكراوەتەوە. ناوەكان : مستەفا ...
ستاندەر زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەلبەندی سۆرانی یەكێتی لەبارەی گرژیەكانی ناوچەی زینی وەرتێ رایگەیاند پێشتر هۆشداریمان لەبارەی پەرەسەندی ئەو دۆخە و چارەسەركردنی دابوو. وتیشی ئەوەی لە راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە كە هاتنی ئەو هێزانە بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزیە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راستنیە و ئێمە دەزانین ئەو هێزانە بە فەرمانی كێ هاتوون. زوبێر عوسمان راشیگەیاند بۆ چارەسەركردنی ئەو ...
ستاندەر ئارێز عەبدولڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت داواكاری خەلكی ناوچەی وەرتێ ئەوەیە هێزەكانی یەكەی 70 لەناوچەكە جێگیر بكرێت. لە وتارێكی رۆژنامەوانی ناوبراو راشیگەیاندوە:” – سەرەڕای ئەوەی وەزیری پێشمەرگەش یەکێتیە، بەڵام یەکێتی گومانی لە ناردنی ئەو ھێزە ھەیە”. ئارێز عەبدولڵا نوسیویەتیشی: ” : دوای رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی و نەمانی شەڕی ناوەخۆ بۆ نیشاندانی ...
ستاندەر ریاز تەمیمی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت داوامان كردووە هیچ وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دانەنرێتەوە. وتیشی سەرەرای ئەوەی دەزانین بەشێك لە وەزیرەكان سەركەوتوو بونە بەڵام پێویستە كابینەكەی كازمی بەتەواوی كابینەیەكی نوێ بێت. ئەو هەولە لەكاتێكدایە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك (پ.د.ك) ویستی ئەوەی دەربریوە كە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق لە پۆستەكەی بمێنێتەوە ...
ستاندەر ئەمیر عەبدولمونعیم سەعدی پسپۆر لە بواری ئاسایش و بەرگری عێراقی هۆشداری ئەوە دەدات كە توركیا دەیەوێت هاوشێوەی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی سوریا كردی و داگیریكرد دەیەوێ هەمان شێوە لە عێراقیش بیكاتەوە. ناوبراو ئەوەشی روون كردۆتەوە كە پاساوی توركیا بۆ بۆردومانكردنی بەشێك لە ناوچە شاخاویەكان كە ئەو وەك باكوری عێراق ناوی هێناوە و مەبەست لێی ...
ستاندەر حەسەن کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە پێگەی غد برس بڵاویکردۆتەوە ئیدانەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی عێراق دەکات و داوا لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات کە هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا وەربگرێت. ئەوە لەکاتێکدایە لەشەوی ڕابردووەوە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەبەردەوامی زینی وەرتێ و کەمپی مەخموور بۆردوومان دەکەن و ...
لوقمان غهفوور توێژهرانی ئهمریكا گهیشتنه رهچاوكردنی دهرمانێكی بهردهست بۆ یارمهتیدانی بنبڕكردنی كۆرۆنا ڤایرۆس چونكه ئهم دهرمانه بوونی ههیه و جیاوازییهكی زۆر خێراتری تێدا بهدیدهكرێت لهسهر نهخۆشهكان. له راپۆرتێكی تهلهفزیۆنی ئهی بی سی نیوز-دا دوێنی 14ی ئهپرل بڵاویكردهوه كه دهرمانی دژه مشهخۆری (ئایڤۆرمهكتن) كه بهكاردههێنرێت بۆ نهخۆشی دیكه. له نوێترین توێژینهوهدا دهركهوتووه كه توانای كوشتنی كۆرۆنا ...
ستاندەر سەرچاوەیەک لە کەمپی شەهید ڕۆستەم لە مەخمور تایبەت بە کوردانی باکور لەلایەن فڕۆکەی تورکی کەمێک بەر لە ئێستا بۆردمان کرا. سەرچاوەکە وتیشی بۆردومانەکە لە دەروازەی کەمپەکەی گرتۆتەوە و زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتۆتەوە. بریاریشە بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە ڕاگەیەنراوێکی تایبەت بە وردەکاری بۆردومانەکە بڵاوبکەنەوە. جێی باسە هەر ئەمڕۆ فرۆکەی تورکی ناوچەێ زینی وەرتێی بۆردومانکرد.
ستاندەر پەیامنێری ستاندەر لەبارەی رووداوی بۆردومانەكەی فرۆكەی توركی لە زینی وەرتێ زانیاری نوێ و پشتراستكراوەی راگەیاند بەشێوەیەك لە روداوی بۆردومانەكە كە نزیكی بارەگایەكی پەكەكەی گرتبو سێ كەس بونە قوربانی كە دووانیان شەهید بوە و سێیەمیش بریندار بووە. پەیامنێری ستاندەر وتیشی:” سەر لەبەیانی ئەمرۆ وەفدێكی وەزارەتی پیشمەرگە لە هەولێرەوە چۆتە ناوچەكە و ماوەیەك لەوێ ماونەتەوە، كە ...