ستاندار

وتار

خۆپیشاندانی هاوڵاتیان، یان پەکەکە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە
فەرهەنگ هەڵەبجەیی رۆژنامەوانان- ئەڵمانیا خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان کە مافێکی سرووشتی خۆیانە و داوای مافەکانیان دەکەن، کەچی وەک کاری هەمیشەییان دەسەڵاتی جووت بنەماڵە لە پێناو بەلاڕیدابردنی ناڕەزاییەکان کەوتنەوە تۆمەت بەخشینەوە. دواین لێدوانی سەرانی پارتی و بەدیاریکراویش مەسڕوڕ بارزانی سەرۆکی ئەو حکومەتەی کە دەنگی لە دێگەڵە بترازێ نابیسترێت پەردەی لەسەر کۆمەڵێک ئاماژەی مەترسیدار هەڵدایەوە. ئایا هەر ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

باڵوێزی عێراق زانیاری لەبارەی هەوڵی نوێی كازمی بۆ گێرانەوەی پارە بلۆككراوەكانی هەرێم لە توركیا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە
ستاندەر حەسەن جەنابی، بالوێزی عێراق لە توركیا زانیاری لەبارەی سەردانە چاوەروانكراوەكەی كازمی بۆ توركیا ئاشكرا دەكات كە بەشێكی پەیوەندی بە   نەوت و داهاتی نەوتی هەرێم هەیە لە توركیا. جەنابی رایگەیاندووە :” چەند مەلەفێك هەیە پێویستە لەگەڵ توركیا یەكلابكرێتەوە كە لەنێویاندا پارە بلۆككراوەكانی عێراقە لە بانكە توركیەكان كە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمە و لە توركیا دەستی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

 هەوڵێكی نوێی حەلبوسی بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە
ستاندەر  محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مانۆرێكی نوێی دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە لە پارێزگا زۆرینە سوننە نشینەكان. بەگوێرەی میدیای عێراقی دوێنێ حەلبوسی لە شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، لەگەل نوێنەرانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆتەوە. ئامانجی حەلبوسی لەو مانۆرە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی زۆریترین كورسی پەرلەمانی لە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەپەلە: نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنە رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە
ستاندەر ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات هەرێم و بەغدا بەشێوەی سەرەتایی گەیشتونەتە رێكەوتن و ماوە لەسەر بڕی پارەكە كە بۆ هەرێم دەنێردرێت رێكەوتن بكرێت. شیروان میرزا لەبارەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا رایگەیاند: “ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە ئەوەیە كە هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی سه‌ره‌تایی لەسەر یاسای كورتهێنانى دارایی كه‌ به‌ یاساى قەرز ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لەسەر پرسی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا هاتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە
ستاندەر لە دوای دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەب لە راگەیەنراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ دانوستانەكانی نێوان هەولیر و بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان دەردەبڕن و داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەكەن. لە بەشێكی راگەیەنراوەكە هاتووە:” پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و  دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز”. پەرلەمانی عەرەبی ئەوەشی وتوە ” پێشوازی لە  دانوستانەکانی  نێوان ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

لەخواستی قەومییەوە بۆ خواستی موچە

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە
سەرتیپ جەوهەر هۆكاری سەرەكی خراپی باری ئابوریی هەرێم، هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نییە، بەڵكو لەبنەڕەتدا نەمانی شەراكەت و سازانی نیشتیمانیی و بەیەكەوە بڕیاردانی لایەنە سەرەكییەكانە. دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی جومگەكانی حكومڕانیی و بەرتەسككردنەوەی روبەری جموجۆڵ و بەشداری لایەنە سیاسییەكان لەحكومەت و حكومڕانیی هەرێم. ئەم سیاسەتەی حكومڕانی لەهەرێم تەنها زیانی لەناوخۆی هەرێم نەبووە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

كتێبێكی نوێ نهێنی پەیوەندی نێوان قاسم سلێمانی و بارزانی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە
ستاندەر* نوسەرێکی بەناوبانگی ئێرانی کتێبێکی لەبارەى یادەوەرییەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی نوسیوە و لە بەشێکیدا ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی ناوبراو لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکى ئەوکاتەى هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی هاتنی داعش بۆ دەورەبەری هەولێر ئاشکرا دەکات. نرجس شکوریان فرد، نوسەری کتێبەکەیە، لەمساڵدا بۆ پێنج جار چاپ کراوەتەوە و نرخەکەى تەنها دە هەزار تمەنی ئێرانییە. لە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

تیرەکان هەڵە ئاڕاستە ئەکرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە
سامانی وەستا بەكر ناڕەزایی، توڕەیی، خۆپیشاندان، یاخیبوون و سەرهەڵدان دەرەنجام و پەرچەکردارە. حکومەت تەنها پۆلیسی هەیە، ئاسایش و دژە تیرۆر و هەموو ئەوانەیتر حیزبین. دامودەزگاکانی حکومەت موڵکی گشتییە، بارەگای حیزب موڵکی داگیرکراوی حکومییە، خانوو موڵکی بەرپرسەکان ماڵ و موڵکی دزراوی داهاتی نەتەوەی مووچە دزراوی خەڵکییە. پۆلیس: لە کۆی سیستەمی حکومڕانی مۆدێرن و دیموکراسییەکانی جیهانا حکومەت ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

لە چیرۆکێکی کۆمیدی عەزیز نەسینەوە بۆ حەقیقەتی کۆمەڵگایەک

لەلایەن ستاندار Posted on 568 جار بینراوە
ئالان قارەمان شێخبزێنی بێگومان هەموو مرۆڤێکی تەندروست، ئەگەر بۆ جارێکیش بێت، بیری کردۆتەوە کە دوور بڕوات، دوورکەوێتەوە لە ئاپۆڕا و هاوار و قیژە، خەڵک و ژاوەژاو، ڕاکەڕاک و فسکەفسک، ئیدی ئەگەر بشێ تەنیا لەگەڵ سرووشتا بە هێمنی بنیشێ و لەگەڵ خۆیا بدووێت، جار جار لەبەر خۆیەوە قاقایەک بۆ دڵە هەرگیز نەخەنیوەکەی خۆی و ڕوومەتە مڕومۆچەکەی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

نهێنی نوێی دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا ” چی ڕەتكراوەتەوە و چی وەك چارەسەر قبوڵكراوە؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە
ستاندەر لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بەشە بودجەی هەرێم، لەراپۆرتێكدا دەنگی ئەمریكا ئاشكرای كردووە “وەفدی هەرێم دەیەوێت 320 ملیار وەربگرێت، پشکی هەرێمیش لە بودجەی 2021 دا دیاری بکرێت، بەڵام بەغدا ڕەتیکردووەتەوە، بێ ڕێککەوتن، پارە بدات، بەو پێیەی پەرلەمانی عێراق بە یاسا ڕێگری لێکردووە.” بە وتەی سەرچاوەکە، وەفدی هەرێم نەرمی زۆری نواندووە، بەغداش ...
زیاتر بخوێنەوە