ستاندەر سەرچاوەیەکی نزیک لە عبدالستار مجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و وەزیری پێشوی کشتوکاڵی هەرێم بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا تەواو سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی داوایان لە م. عبدالستار مجید کردووە ببێتە سەرۆکی لیستی کۆمەڵ بەڵام خۆی رەتیکردۆتەوە. لەسەر بابەتی کاندیدبوون و هەلبژاردن عبدالستار مجید لەماوەیەکی نزیکدا ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کە ئاخۆ بەرنامەی ئەوان بۆ کاری حیزب ...
ستاندەر لە ئۆپەراسیۆنەکەی ھەفتەی رابردووی قەرەچوخ بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش ٤ پیشمەرگە لەکاتی پێکدادانەکان دابڕابوون و چەند رۆژیک لە قەرەچووغ مابوونەوە و زانیاری لەبارەیان نەمابوو. ،بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ئەو چوار پێشمەرگەیە سەر بەعەشیرەتی ھەرکی بوونە و بەھەول وتەقەلای گوندەکانی بناری قەرەچووغ دۆزرانەوەو دوێنێ گەیشتنەوە ناو ماڵ و منداڵیان.
ستاندەر مامۆستایەکی ئایینی نزیک لە کۆمەڵی ئیسلامی بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە سێ کەسەکەی ھێرشیان کردە سەر پارێزگای ھەولێر دەستگیردەکرێت. بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ئەو کەسە ناسراوه به مامۆستا حەمید ئەگەرچی خوێندەواریشی نیە بەڵام خەڵک ھەر بەو ناوە بانگی دەکەن وەک سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاندو دانیشتوی گەڕەکی قەڵاتی نوێیە لەھەولێر و بە تاوانی ئەوەی سێ ...
ستاندەر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنو ڕاپرسی ھەرێم ئەمرۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات، بۆ بڕیاردان لەدرێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان. بەگوێرەی زانیاریەکان لایەنەکانی دەرەوەی (یەکێتیو پارتی) چاوەڕێن ئەو دوو حیزبە ناوی کاندیدەکانیان بدەنە کۆمسیۆن ئینجا ئەوان لیستەکانیان پێشکەش بکەن، چونکە بەبڕوای لایەنەکانی دەرەوەی ئەو دوو حزبە، کاتێک یەکێتیو پارتی ناوی کاندیدەکانیان دەدەنە کۆمسیۆن، ئەوە بەو ...
سەلمان کۆچەری نەخۆشخانەی بەخشین ناوەندێکی چارەسەری خێرخوازی خۆبەخشە و دەزگای بەخشین خاوەنەکەیەتی و بنەڕەتی دروستبوونی ئەو نەخۆشخانەیە بەخشین و سەدەقەی هاونیشتیمانیانە, سەرەرای ئەوەی نەخۆشخانەکە بۆتە ناوەندێکی هەلی کار و بەسەدان کەس لەسەر ئەو نەخۆشخانەیە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانیشی لە ئاستی ستانداردی عالەمیدایە و ماڵێکە بۆ هەموو نەخۆشێک بێ جیاوازی, قورسایی و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانیان سوککردووە, پاک و ...
ستاندەر کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ستاندەری ڕاگەیاند هێزە ئەمنیەکان توانیویانە کۆتایی بە کردەوە تیرۆرستیەکەی پارێزگای هەولێر بهێنن و یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە و یەکێکی تریش دەستگیرکراوە و دواینیشیان بەتەواوی دەوروبەری کۆنتڕۆل کراوە. سەرچاوەکە وتیشی هێرشبەرەکان بە کوردی قسەیان کردووە، ستاندەر لە داهاتو زانیاری نوێتر بڵاودەکاتەوە.
ستاندەر پەیامنێری ستاندەر ڕایگەیاند ئەو پۆلیسانەی لەناو باڵەخانەکە مابوون و پەیوەندیان بە هێزەکان هەبوو لە دەرەوە نیو سەعات دەبێ هیچ پەیوەندیەکیان بە دەرەوە نەماوە. جێی باسە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند دۆخەکە بەتەواوی لە ژێر کۆنتڕۆلە و هێرشبەران گەمارۆ دراون.
ستاندەر سەرچاوەیەک بەستاندەری ڕاگەیاند ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردۆتە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ژمارەیان شەش کەسە و زانیاریەکان ئاماژە بە برینداربونی پۆلیسێک دەکەن و، ئێستا چەکدارەکان لەناو بینای پارێزگان بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەورە دراون و، هەوڵی کۆنتڕۆلکردنەوەی باڵەخانەکە دەدەن.
ستاندەر ئەمریکا بەشێک لە چەکە قورسەکانی لەعێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ سوریا بۆ ھاوکاری و پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی داعش. بەگوێرەی راپۆرتێک کە (ئەل مۆنیتەر ) بڵاویکردۆتەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندووە بەمەبەستی پشتیوانی لە ھاوبەشەکەمان لە سوریا کە ھێزەکانی سوریا دیموکراتن بەشێک لە چەکە قورسەکانمان لەعێراقەوە دەگوازينەوە بۆ سوریا گواستنەوەی ئەو کەلوپەلە سەربازیانە یارمەتی ئەو ...
جەمال ھەروتی- سەرۆکی عەشیرەتی ھەروتی زۆر لە برادەران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان پەیوەندیم پێوە دەکەن لەسەر کێشەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو … لەسەر شاخی بەنی ھەریر ، وادیارە دەنگ و باسەکان بەباشی بەھەموو لایەک نەگەیشتووە بۆیە ئەو ڕوونکردنەوەیە ئەنووسم ، کە وەڵامێک بێت بۆ ھەموو لایەک . . ماوەی دووساڵە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا ...