ڕەوەند حمدامین كوێی ئاشتی ھەورامی ئاشتیە ئەی باشتر نیە بیكەین بە سومبولی شەڕ..؟! قەیرانە دروستكراوەكەی ھەرێمی كوردستان بەتێپەڕبوونی كات لەبری چارەسەرو گرتنەبەری ڕێگەچارە ئەوەتا خەریكە بەتەواوی ھەموو جومگەكانی ژیان بگرێتەوە، حاڵی مووچە ھێند باش نەبوو ئەوەتا بەزمی كارەباشی ھاتەسەر بەم وەرزی ھاوین و گەرمایە لەحاڵێكدا سیاسی وا ھەبوو ساڵی ٢٠٠٨ ڕەقەمی فڕێدەدا و تەحەددای كارەبای ...
ستاندەر ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت داوای بڕە پارەیەکی پارێزگاکە لە بانکی کوردستان دەکاتەوە. بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی (موستەقیلە) ڕاکان جبوری راگەیاندووە ” بەشێک لە شایستە داراییەکانی کەرکوک لە بانکی کوردستانە لە ھەولێر و گێرانوەی دواکەوتوە بەھۆی ئەو سکاڵایەی کە کردوومانە لە دادگای ھەولێر” ناوبراو راشیگەیاندوە “بەم زوانە ئەو بڕە پارەیە کە زیاترە لە ٥٥ ...
زەبەنگ بەھادین ووره وورى بانگهشه ى ههڵبژاردن دهستى پێكردهوه و دهبێت حیزبهكان خۆیان ئاماده بكهن بۆ گهرێكى ترى ههڵبژاردن , ههڵبژاردنى ئهمجاره هیچى جیاواز نى یه لهوانهى پێشووترى خۆى , رهنگه ئهوهى جیاوازى دروست بكات بهشدارى كردنى زۆر كهمى خهڵكه ئهمجاره له ههڵبژاردنهكهدا , یهكێتى و پارتى تهواو دڵنیان له پێشكهوتنیان له ههڵبژاردنهكهدا بۆیه ئامادهییان ...
ستاندەر دوای ئەوەی كۆمەڵێك رێكخراوی مەدەنی وكەسایەتی سەربەخۆ وچاڵاكوان ومیدیاكار بەناوی “سەكۆی جەماوەر” نەخشە رێگای پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی ئاراستەی لایەنە ناڕازیەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەنوسراوێكی فەرمی -وێنەیەكی لە ستاندەر پارێزراوە- پێشوازی كرد لەم نەخشە رێگایەو بەپێویستیەكی گرنگی قۆناغەكەی زانی. هەوەها یەكگرتووی ئیسلامی بەڵێنی داوە لەو پێناوەدا هەوڵەكانیان بخەنەكار بۆ دیاڵۆگ وئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا لەگەڵ ...
هاوڕێ توانا مێرگەسەری سۆسیۆلۆگی عێراقی دکتۆر (علی الوەردی ) لەیادداشتەکانیدا دەگڕێتەوە کەکاتێک بەغداد کەوتەدەست ئینگلیزەکان وکۆتایان بە حکومی عوسمانیەکان هێنا ماوەیەک پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاودەکرایەوە کە جارێکی تر عوسمانیەکان دە گەڕێنەوە و ئینگلیز دەردەپەڕێنن ئەینجا دەڵێت بەو کەسانە دەوترا “گلیورلەر ” واتا گەڕاوەکان (عائیدون) بەڵام دواجاردەرکەوت نەپڕوپاگەندە توانی کە تورکە عوسمانلیەکان بگەڕێنتەوە و نەئینگلزەکانیش دەڕپەڕێندران ، ...
ستاندەر دوێنێ چوارشەمە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەهەولێر کۆبوونەوە، بەپێی سەرچاوەیەک ئەو دو حزبە ڕێککەوتون کە بەوەفدێکی هاوبەش سەردانی بەغدا بکەن وە ڕێککەوتون لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگی. هەر بەپێی سەرچاوەکە هاردوولا بڕیاریانداوە هەڵبژاردنی ۳۰ ئەیلول دوانەخرێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت بەهۆی پەرتەوازەیی بەرەی ناڕازی و دروستنەکردنی لیستی هاوبەش. ئەو ڕێککەوتنەی پارتی و یەکێتی ...
ستاندەر ئاژانسی ئەعماق زمانحاڵی رێکخراوی داعش لە ھەواڵێکدا کوژرانی کوڕەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دوپات دەکاتەوە. ئاژانسەکە ڕاگەیاندوە حوزەیفە ئەلبەدری کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی لە ڕووبەروبونەوەیەک لە حومس گوژراوە و روسیای بە کوشتنی تۆمەتبار کردووە. وێنە و زانیاری لەبارەی کورەکەی ئەبوبەکر بەغدادی لە سایتی ئەعماق
\ ستاندەر وتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک رایدەگەیەنێت دوای ژماردنەوەی دەنگەکان دەنگی یەکێتی زیادی کردووە. بریار رەشید وتەبێژی ئەو دەزگایەی یەکێتی لە کەرکوک بە ئاوێنەی راگەیاندووە “بەپێی ئەو زانیاریانەی لە نوێنەرەکانی خۆمانەوە بەدەستمان گەیشتوەتەوە، لیستی یەکێتی بەزیاتر لەسەدا پەنجا براوەی یەکەمە لەکەرکوکو داقوق، ھەندێک سندوق پێشتر کە لەژێر چاودێری لایەنی دیکەدا بوە بەوتەی ئەو ...
ستاندەر دوای تەقینەوەی کۆگای چەک لە تاسلوجەی ئەوە چوارەمین حاڵەتی تەقینەوەی کۆگای چەکە کە سیانیان لە هەولێر بووە ئەوەی تریشیان لەتاسلوجەی سلێمانی. چاودێرانی سیاسی پێیانوایە دوو هۆکار لەپشت تەقینەوەی ئەو گۆگایانەیە. یەکمیان بۆ شاردنەوەی ئەو بازرگانییەی کە بەچەکی هاوپەیمانانەوە کراوە لەلایەن هەندێ فەرماندە و بەرپرس ,کە هەندێ لەو چەکانە گەیشتونەتە دەستی داعش. هۆکاری دووەمیان کە ...
ستاندەر دوای ئەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایانکرد دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکرێت بە بانگھێشتی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن وڕاپرسی ھەرێم بۆئاگاداربون لەئامادەکارییەکان بۆھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە ۳۰ ئەیلول ئەنجامبدرێت . عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەمبارەیەوە ڕاگەیاند “بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ۹ی تەمموزی ۲۰۱۸ سەرۆک وجێگرو بەرپرسی بازنەی ھەڵبژاردنەکان بێنەنێۆ ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان ، تاکو ...