مهجیدی مام برایم له سهرهتای دروست بوونی بزوتنهوهی گۆڕانهوه وهک هیزێکی گهورهی جهماوهر ، پارتی و یهکێتی وهکو دوو هێزی له مێژینهی گۆڕهپانهکهش، خاوهنی داهاتی بێشومار و هێزی چهکداری ئاشکراو نـهـێنی دهیان کهناڵی گهورهی ئیعلامی، ئیش لهسهر جهستهی گۆڕان و کادرهکانیان دهکهن، به مادی ومهعنهوی بۆلاوازکردن وئینشاق دروستکردن..؟! یهکێتی بهناوی هاوخهباتی سیاسی وسهربازی وجوگرافی ...
ستاندەر سەرچاوەیەک بەستاندەری ڕاگەیاند ئەمرۆ سێ شەممە مەکتەبی زانایانی ئایینی یەکگرتوو داوای وەرگرتنی مۆڵەتیان کردوە بۆ ئەنجامدانی گردبونەوەیەک بۆ مسوڵمانانی میانمار لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەھەولێر، بەڵام لەلایەن پارێزگای ھەولێر داوایەکە ڕەتکرایەوە و پێیان ڕاگەیەنرا ئەگەر پێنج بۆ شەش کەس بن مۆڵەت دەدرێت سەردانی ئۆفیسی ھەولێری نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن بەپێچەوانەوە زیاتر رێگاتان نادەین لەو شوێنە گردبونەوە بکەن. ئەو ...
سهرتیپ وهیسى له مێژوویى 26 ساڵهى حكومڕانى ههرێمى كوردستان، ئهزموونى بوونه وهزیر لاى زۆربهى حزبه سیاسییهكانى ههرێم بۆته كێشه، چونكه ئهو كهسانهى له لایهن حزبه سیاسییهكانهوه كاندیدكراون و بوونهته وهزیر، یان ئهوهتا لهرووى ئهداكردنهوه به توانا نهبوون و نهیانتوانیوه كارهكانیان بهباشى بهڕێوهببهن، یاخود لهسهر حسابى خهڵك بوونه وهزیریان بۆته كۆكردنهوهى دونیایهك له مولك و ماڵ ...
مەلا فرمان چەمکی سیادە* یەکێکە لە پرەنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی ( مادەی دوەم ٢، لە بڕگەی یەکەم لە میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان) ، ئەم چەمکە هەردو باری سیاسی و یاسایی لە خۆ دەگرێت. دەربارەی ئەو بڕگەیەی پەیوەندی بە سیادە و یاساوە هەیە بریتیە لەو تێکهەڵکێشە مێژوییەی دەسەڵاتی سیاسی لە مەنزومەی یاساییدا هەیەتی، چەند ئەم ئاوێتەبونە زیاتر بێت ...
ستانده ر بنەماڵەی دوو کۆڵبەر کە لەلایەن ھێزەکانی رژێمی ئێران تیرۆرکراون و بەشێک لە ھاووڵاتیانی شاری بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی ئەو ٢ کۆڵبەرە چوونە بەردەم قائیمقامیەتی شاری بانە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە بەردەوامیی ھەبوو و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و خۆپیشاندەرێکیان بریندار کردووە. ...
هیوا حەسەن عەلی لەڕۆژی 29/8 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا کەرکوکیش بەشدار بێت لە ریفڕاندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە رۆژی 25/9 ئەنجام بدرێت ،بێگومان ئەم هەنگاوەی ئەنجومەن کارێکی پیرۆزەو بەرز دەینرخێنین،هەرچەندە کۆی پرۆسەکە لەروی سیاسی و یاساییەوە قسەی زۆری لەسەرە کە من ناچمە نێو ئەو بابەتانەوە ، بەڵام ئەوەی مەبەستمە قسەی لەسەر بکەم ئەنجامدانی پرۆسەکەیە ...
ستاندەر لەکۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا ئەلیستیر بیرت قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ئامادەن سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن. ھاوکات وەزیری کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیای بەریتانیا رایگەیاندوە پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و باشتر کردنی حکومرانی.
ستاندەر بەگوێرەی ئەو رێکەوتنەی لەنێوان ھەرێم و گروپی کۆنسۆرتیۆم حکومەتی ھەرێم دەبێت ملیارێک دۆلار بداتە ھاوبەشەکانی کۆنسۆرتیۆم کە دانەغاز و ھیلالی ئیماراتی دوو گەورەترین پێکھێنرینە. ھاوکات کۆمپانیاکانی (O M F ) نەمساوی و ( M O L)ی مەجەری و (R W E) ئەڵمانیش پشکیان ھەیە لەو گروپە. ھاوکات ھەر بەگوێرەی رێکەوتنەکە بەرھەمی غازی ئەو کۆمپانیایانە ...
لەسەر رووداوەکانی بۆرما نەخێر سالار سیامەند بۆ کوشتن و سوتاندنی خەڵکی بێ تاوان و بێ گوناھ ، چ موسڵمان بێ یا بوزی بێ ، یا مەسیحی ، یان جولەکە. چ سونە بێ یاخود شیعە. شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی ، بەبەرچاوی دونیاوە ،لەسەدەی بیست و یەکەمدا ،مرۆڤ لەسەر بیروباوەڕی ئاینی بسوتێندرێ یان سەری بپەڕێندرێ. ئەوەی روو دەدا، ...
توانا عوسمان لەئێستادا شەپۆلێکی تری توندوتیژی لەهەرێمی ئاراکانی باکووری خۆرئاوای میانمار سەریهەڵداوەتەوە لەنێوان زۆرینەیەکی بوزی “نزیکەی ٪87 دانیشتوان” و کەمینەیەکی موسڵمانی سوونی “نزیکەی ٪5 دانیشتوان”. ئەم شەپۆلە لەتوندوتیژی “کە خەڵکانێکی بێ دیقەت لەفەیسبوکدا بەوێنەی ئەفریقا و سونامی و هتد ترسناکتر نیشانمانی دەدەن” بەشێکە لەزنجیرەیەک شەپۆلی تری توندوتیژی لەماوەی 80 ساڵی رابوردودا لەنێوان نەژادە جیاوازەکانی وڵاتی ...