هاوکێشەی نێوان رۆژئاڤا و ئەمەریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 695 جار بینراوە

هاوکێشەی نێوان رۆژئاڤا و ئەمەریکا ، ئەمڕۆ ماتیس رایگەیاند…

نیاز حەمید

پاراستنی رەوا و پرۆژەی سیاسی بەرامبەر دەستبەرکردنی جوگرافیای سیاسی…

جیم ماتیس ( Jim Mattis ) بۆ واشنتۆن تایمس: پڕ چەککردنی کوردانی سوریا دوای رەقەش بەردەوام دەبێت.

واشنتۆن تایمس بە پێنوسی Lolita C. Baldor ئیمڕۆ نووسیویەتی، وەزیری بەرگری ئەمەریکا تەئکیدی کردۆتەوە کە : دوای شەڕی رەقەش هەر بەردەوام دەبین لە پڕ چەککردنی کوردانی سوریا ، هەند و جۆری چەک بۆ لەمەودوا ، قەبارەی شەر دیاری دەکات .

هەر بۆ خاپاندنی تورکیا ، وەک ئەردۆگان دەڵێت، دووبارە لەو نووسینەدا ، وەزیری بەرگری دەڵێت؛ ئەگەر شەڕ نەما ، چەکەکان وەردەگرینەوە.

ئەو دەستکەوتانەی سەر ئەرز ، بەخوێنی دەیان هەزار شەهید لە شەرڤانان بەدەستهاتوون، بۆیە بۆ کوردانی رۆژئاڤا و باکوری سوریا و تەواوی سوریاش ، ئەم دەستکەوتانە پڕ بە بەهان ، دەستبەرداربوون ئەستەمە .

ئەمەریکا لە بەرچاوی رەشی کوردان نییە ئەگەر چەک بۆ شەرڤانان دەستبەر دەکات، بەڵکو ئەمەریکا ئەو راستییە دەزانێت لە ناو جەنجاڵی بەرژەوەندی دەوڵەتداگیرکەرەکانی هەرێمەکە و خواستی ناشەرعی روسیا و بوونی تیرۆری ئیسلامیە توندڕەوەكان، جگە لە کورد ناتوانێت هیچ لایەنێکی دیکە پێگەی جوگرافیای ستراتیژیی بۆ ئەمەریکا دەستبەر بکات.

کەواتە پێگەی جوگرافیای ئەمەریکا بەرامبەر بە دەستبەرکردنی چەکە بۆ پاراستنی رەوا بۆ کوردانی سوریا، کاتێ ئەمەریکا چەک ئەگەر وەربگرێتەوە لە کوردان ، دەبێت پێشتر ئەمەریکا ماڵئاواییان لە پێگەی جوگرافی کوردانی سوریا لە سوریا، کردبێت.

بۆیە هاوکێشەیەکی هاوسەنگە، چەک بۆ پاراستنی رەوا و پرۆژەی سیاسی بەرامبە بە پێگەی جوگرافی بۆ ئەمەریکا کە گرنگە .

ئەمەریکا ئەگەر ئێستا پشتیوانی شەری داعش دەکات، بە کۆتا هاتنی داعش ئەم تیرۆرە ناوەستێت، تا “تورکیا و قەتەر و سوریا و ئێران” بمێنێت ، تیرۆر ناوەستێت ، بۆیە شەڕ دژی تیرۆری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.

گروپی پێکهێنراو لەلایەن سەرۆک ئۆباما ، ئەوان ٢٥ ساڵیان بۆ لەناوبردنی تیرۆری ئیسلامی مەزەندە کرد .

ئەمەریکا جارێکی دیکە هەڵە ناکات ناوچەکە بەجێبهێلێت، دەبێت بمێنێت، کەواتە دەبێت ئەو چەکەش و چەکی دیکەش ئەمەریکا بۆ کوردانی سوریا دەستبەر بکات.

ماتیس راست دەبێژێت دوای شەڕی رەقەش: ئێمە بەردەوام دەبین لە دەستبەرکردنی چەک بۆ کوردان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.