پێویستمان بە چەکدار بونی “گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو” نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 682 جار بینراوە

ئاری عەبدوڵـڵا

رێگە نادەین گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ببن بە حیزی چەکدار، گرنگە ئەوانە وەک ھێزەکی مەدەنی بمینێنەوە و (پارتی و یەکێتی)یش بھێنرێنە ناو ئەو بازنەیە، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە حیزی چەکدار نییە، پێویست دەکات، ڵێنەگەڕێین ھێزی چاکداری دیکە بۆ ئەزمونەکەی ھەرێم سەربار ببێت، ناکرێت رێ بدەین (یەکگرتوو و گۆڕان و کۆمەڵ) بیر لە چەکداربونی خۆیان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو فۆڕمەی حزبایەتی تێپەڕێنین گرنگە بە توندتریش شێوە حیزبی چەکداری لە ھەرێمی کوردستان بەر رەخنە بدرێت، پارتی و یەکێتی حەزیان دەکرد، ئەو حزبانە ھەریەکە چەند سەت چەکدارێکیان ھەبوایە، ئەگەر ئێستا ھەیانبوایە، مسعود بارزانی لە بڕی ئەوەی بڵێ ئەوانە شەڕی داعشیان نە کردوە، بەڵکو دەیگوت ئەوانە داعشی ناوەخۆن، پێویست دەکات لە ناو ببڕێن.

ھەریەکە لە (یەکگرتوو و گۆڕان و کۆمەڵ) زەمینە و توانا و فشاری دروستکردنی ھێزی چەکداریان ھەبووە، بەڵام دەبێ کۆمەڵگا ڕێگر بێ لەوەی ھێزە مەدەنیەکان نزیک چەک ببنەوە، بەڵکو حزبەکدارەکانیش بە مەدەندی بکرێن. ئەگەر چەکداربون لە ژێر چەتری موئەسەسەیەکی نیشتیمانی کۆبکربوایە، ئێستا ھیچ کەس و حزبێک منەتی بەسەر کۆمەڵگا و حیزبەکانی دیکە نەدەکرد.

“بارزانی ئەو ھێزانەی وا ھێشتۆتەوە و خۆشی بە پێشمەرگە ناوزەد دەکات، بۆ ئەوەیە ھەر وەک شوڕشگێڕێک لە کۆمەڵگا سەیر بکرێ و مانەوەشی بە زەرور بزانرێت”

دوای راپەرین و دروستکردنی حکومەت ئەگەر حیزب دەستی لە چەکداربونی خۆی ھەڵبگرتایە و تەواوی ھێزە چەکدارەکانی لە ژێر چەتری موئەسەسەیەکی نیشتمانی وەک وەزارەتی پێشمەرگە کۆبکردایەتەوە، توشی شەڕی ناوەخۆ نە دەبوین، دوو ئیدارەیی و چەندین کێشەی دیکەمان توش نەدەبوو. گەر حیزب چەکداری نەبوایە سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی… شەھید نەدەبون و، ئیبراھیم عەباس خەڵەتانی خوێن ناکرێت. ھەروەھا بۆ ئەوەی ململانێی حزبایەتی بپەڕێتەوە ئاستی ئاسایی بوونەوە، پێویست دەکات ھێزەکانمان مەدەنی بن و بێ چەک بن، گەر حزبەکان چەکدار نەبن ناتوانن کەی مزاجیان گرتی پەرلەمان دابخەن و موئەسەسات لە کاربخەن و ململانێ سیاسیەکان بە مەنتقی ھێز یەکلایی بکەنەوە.

ئێستا روونە، بارزانی ئەوەی لە بڕۆکسل ئاشکرای کرد، کە بۆچی لەو ماوە دوورو درێژەی سەرۆکایەتی ھەرێم ھێزی پێشمەرگەی یەک نەخستۆتەوە و نەیکردون بە موڵکی وەزارەتی پێشمەرگە، تا ئەوە منەت و قەرز بێ بەسەر کۆمەڵگا و حیزبە نەیارەکانی. کە ئەوان شەڕیان نەکردووە. بارزانی ئەو ھێزانەی وا ھێشتۆتەوە و خۆشی بە پێشمەرگە ناوزەد دەکات، بۆ ئەوەیە ھەر وەک شوڕشگێڕێک لە کۆمەڵگا سەیر بکرێ و مانەوەشی بە زەرور بزانرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.