شاناز ئیبراھیم ئەحمەد چەند نھێنیەکی کۆبونەوەی رێکخسانی یەکێتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 584 جار بینراوە

ستاندەر
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی ڕاەخنە لە حیزبەکەی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت لەم لا ئەڵێن تا پەڕلەمان بە بێ مەرج ئاسایی نەکرێتەوە ریفڕاندۆم فت.. لەولاشەوە فڕکان فڕکانی شاند ناردنیانە بۆ پیرمام و برۆکسل و ئێران و پێکەنینەکەشی لەوەدایە کە ئەمڕۆ لە ڕاگەیندراوی م.س دا ھاتووە کە شکور شاند ئە بۆ لای گۆڕان. ئەی مەگەر سەرکردایەتی ھاوبەشمان لەگەڵ گۆڕاندا نیە؟ ئیتر شاندو ماندی بۆ چیە؟؟
ناوبراو لە بەشێکی تری وتارێک بەناو نیشانی (حافیزە المحفوز) دەڵێ گرنگترین خاڵی کۆبونەوەی مەکتەبی رێکخستن لێپێچنەوە بوو لە بەشدار بووانی کۆبوونەوەی بە ناو کۆمیتەی ڕێفڕاندۆمی لە بڕیارەکاندا دەرھێناوە لەبەر ئەوەی کە جێگری سکرتێری گشتی کە بەشداری بەشێکی کۆبونەوەکە بوە دوو جار ئاماژەی بەوەدا کە ( د. نجم الدین من ئیزنم داوە)

دەقی نوسینەکەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بخوێنەوە

حافیزە المحفوز…

گەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی تریشی کە لەم سەرزەمینەماندا ئەبەسترێن بە شێوەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی مەکتەبی رێکخستن بڵاو ئەکرێنەوە ئەوا ئەڵێم ( قوڕەکە بەسەرمان)..
بەرێزان، کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەسەر داوای بەرێز کاک رەفعەت عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن رێکخرابوو بۆ ئەنجومەنی مەکتەبی رێکخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەکان و خۆشم وەک ناوەندی دەرەوە بەشدار بووم و مەبەست لە سازدانی کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردن بوو لە سەر دوو تەووەری تایبەت..
لە کاتێکدا کە تەوەرەی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچوو، لە ناکاو ئاگادار کراین کە بەرێز جێگری سکرتێری گشتی ھاتووە و دەیەوێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.. تا ئێرەی ئاساییە .. نا ئاساییەکە لەوێوە دەست پێ ئەکات کە ھەواڵەکە بەشێوازێکی وا لوول و بڵاو کرابووەوە کە زۆربەمان کەوتینە گۆمانەوە لە بوونمان لەو کۆبوونەوەیەدا!! جارێ یەکەم وا لەقەڵەم دراوە کە بەرێز کاکی میوان سەرپەرشتی بەشێک لە کۆبوونەوەکەی کردوە و کاک رەفعەتیش کراوەتە میوان! دووەم ئاماژە بە ھەندێک قسە و بابەت دراوە کە گوایە باس کرابێت کە بە زاتی خوا ئێوە چەند لەوەێ باستان کردوە ئێمەش ھەر ئەوەندە .. بۆ نمونە ( باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگی دیالۆگ و گفتوگۆ کرایەوە) و ھتد…. و ئەوەش قەیناکا با بە قوربانی یەکێتی بێت.. بەوەشەوە نەوەستان و ئەمڕۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەیان وەک ڕاسپاردەی جێگری سکرتێری گشتی بڵاو کردوەتەوە .. ئەوەش با فیداتان بێت بەڵام .. راستیەکەی وا نەبوو، کاکی جێگری سکرتێری گشتی نە ھاوڕا بوو لە گەڵ ڕای ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە و نە ئەوە پێشنیارو و راسپاردە و بڕیارانە ڕاو بووچوونی جەنابی بوون و نە لەوێ بوو کە بڕیارەکان دران. لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە کە گرنگترین خاڵ کە لێپێچنەوە بوو لە بەشدار بووانی کۆبوونەوەی بە ناو کۆمیتەی ڕێفڕاندۆمی لە بڕیارەکاندا دەرھێناوە لەبەر ئەوەی کە بەرێزی دوو جار ئاماژەی بەوەدا کە ( د. نجم الدین من ئیزنم داوە) …

لەوانەیە زۆربەتان پێتان خۆش نەبێت کە باس لەو وردەکاریانە بکەم.. بەڵام بە رای من ھەر ئەو وردەکاری و ھەواڵ چەواشەکردن و لەملا بەم جۆر و لەو لا بە جۆرێک قسە کردنەیە کە قوڕی بۆ یەکێتی و میللەتەکەمان گرتوەتەوە… لەم لا ئەڵێن تا پەڕلەمان بە بێ مەرج ئاسایی نەکرێتەوە ریفڕاندۆم فت.. لەولاشەوە فڕکان فڕکانی شاند ناردنیانە بۆ پیرمام و برۆکسل و ئێران و پێکەنینەکەشی لەوەدایە کە ئەمڕۆ لە ڕاگەیندراوی م.س دا ھاتووە کە شکور شاند ئە بۆ لای گۆڕان.. وی، بیسمیلا .. ئەی مەگەر سەرکردایەتی ھاوبەشمان لەگەڵ گۆڕاندا نیە؟ ئیتر شاندو ماندی بۆ چیە؟؟
جا توو خوا گەر ڕاگەیندراوی کۆبوونەوەیک کە خۆم و دەیان ھەڤاڵ بەشدار بووبین تیا بەو دەردە ئیبراھیم ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.