ستاندەر
بەرەی تورکمانی لەکەرکوک رایگەیاندوە تورکیا ئامادەیی خۆی نیشیانداوە بۆ پاڵپشتی کردنی تورکمانەکان بەدروستکردنی ھێزێکی چەکدار و پڕچەککردنی، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەتکراوەتەوە بەوەی رەزامەندی لەسەر پێشنیارێکی لەو شێوەیە بدەن، ئەو ھەوڵە ھاوبەشەی بەرەی تورکمانی و تورکیا لەکاتێکدایە پێشتر تورکیا ھەڕەشەی لەکوردستان کرد لەسەر پرسی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان.