ستاندەر – شارپرێس
هەریەكە لە دەزگای (شار و ستاندەر) بە هاوبەشی مەلەفێكی نوێ لەسەر دۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان دەكەنەوەو داواش لە نوسەرانو رۆشنبیران دەكەن بە بۆچون و تارەكانیان بەشداری ئەو مەلەفە بكەن.
مەلەفەكەی شارپریس و ستاندەر تایبەتە بە پرسی چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەچەقبەستوەی ئێستای هەرێمی كوردستانو چۆنیەتی دورستكردنی چەترێكی سیاسی دور لە هەر ئایدیۆلۆژیایەك.
شارپرێس و ستاندەر دوا لەنوسەرانو رۆشنبیران دەكەن كە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری ئەم مەلەفە بكەن بۆچوونو بابەتەكانیان لەگەڵ وێنەیەكی خۆیان بۆ ستاندەرو شارپریس رەوانە بكەن.
هەروەها داواش دەكەن بابەتو بۆچوونەكان تەنیا لە چوارچێوەی پرسی دۆخی چەقبەستووی هەرێم بێتو بۆ چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم بێت.
(رووەو فۆڕمێكی میللی لەبەرەیەكی نوێدا)