یەکێتی ئەوڕوپا جارێکی تر دژی ریفراندۆم وەستایەوە و داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردن دەکات وردەکاریەکە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 655 جار بینراوە

ستاندەر
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم ئاشکراکرد و ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا پشتگیری بەردەوامی یەکچارچەیی خاکی عێراق و سەروەریەکەی دەکات.

بەگوێرەی ھەواڵەکە کە رۆژی ٢٥ی ٧ لە ماڵپەری فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە یەکێتی ئەوروپا داوادەکات کە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ گەیشتن بەرێکەوتن و بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکیەکان کە بۆتە ھۆی پەکخستنی دیموکراتی لە ھەژدە مانگی ڕابردوو. ئەویش بەکاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی کە بنەمای سەرەکی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی سیاسیە.

ھەروەھا ڕایدەگەیەنێت ریفراندمۆمی ھەرێمی کوردستان کە بریارە ٢٥ی ئەیلول ئەنجام بدرێت پێ چەوانەیە لەگەڵ بنەمای گفتوگۆی بنیاتنەرانە و کە ئێستا خواستی دەستوری عێراقە. ھەر ھەنگاوێکیش کە بەر ئەنجامی گفتوگۆ و رێکەوتنی پێشوەختە نەبێت لەنێوان ھەرێم و بەغدا دەبێتە زۆرتربونی فشارەکان کە پێویست نیە لەو قۆناغە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.