پارتی لە یەکێتی بێ ئومێد بوە لەپشتگیری لە ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لەپارتی دیموکراتی کوردستان بە ستاندەری راگەیاند لەئێستادا پارتی ھیچ متمانەیەکی بە پشتگیری یەکێتی بۆ ریفراندۆم نەماوە و پێ ی وایە کات بەفیرۆدەدات.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند پارتی لەوە نیگەرانە کە لەدانیشتنەکەی لایەنە سیاسیەکان لە رۆژی دیاریکردنی ریفراندۆم یەکێتی لەزاری مەلا بەختیار ھەموو ئامادەییەکیان پیشاندا بۆ پشتگیری بەڵام ئێستا بەقۆناغ لەپرۆسەکە کشاونەتەوە ئەوەش وایکردوە پارتی ھەست بکات فێڵی لێکراوە.
جێ ی باسە لە ئێستا پارتی ھەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ رازیکردنی گۆڕان بۆ ھاتنە ناو پرۆسەکە چونکە پێ ی وایە گۆڕان نەیەتە ناو پرۆسەکە پارتی توشی زیانێکی زۆر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.