بۆ چی دواخستنی ریفراندۆم باشترین چارەسەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 670 جار بینراوە

رەنجدەر گراوی

بە سەیرکردنی دۆخی سیاسی و ئابووری ئێستای هەرێم و بنەماکانی دەولەت و گوزەرانی خەڵکەکەی ، بە روانین لە هەلوێستی ولاتانی داوسێ(ئیران،تورکیا،عێراق) وە ولاتانی زلهێز وەکو (ئەمەریکا،فەرەنسا، بەریتانیا، رووسیا) و هەلوێستی (یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان) لەبەرمبەردا سەیرکردنی هەموو ئەو هێزوکەسیایەتیانەی (بەڵێ)یان بۆ ریفراندۆم بەرزکردۆتەوە کە زۆێک لەمانە ئەندازیاری یاسا شکێنی و  گەندەڵی و خیانەتی نیشتیمانین ، تێدەگەیت بەڵێ بۆ ریفراندۆم لەهەردوو روانگەی هەڵگرانی چەمکی بەڵێ بۆ ریفراندۆم و ڕای ولاتانی دراوسێ و ولاتانی زلهێز ، بەڵێ بۆ ریفراندۆم کاریکی ئاستەمە.

لە بەرامبەردا کۆێک لە نوسەران و رۆشەنبیران و کەسانی دەرەوەی هێزە سیاسیەکان کە نەخێریان بۆ ریفراندۆم بەرزکردۆتەوە،کە ئەمانە هەلگری ئارگۆمێتێکی تەواو دروستتن ، کە پییان وایە ریفراندۆم لەبنەرەتدا بریتیە لە داپۆشینی گەندەلی و سەروەرنەبوونی یاسا و درێژکردنەوەی ماوەی دەسەلاتی بارزانی و بەدەستهێنانەوەی سۆزی هاولاتیان لە هەلبژادنی داهاتوو لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستان ، داواجار هەموو ئەمانە بکەن بەکارتی دانوسان لەگەل حکومەتی عێراقی بۆ بەدەستهێنانی زیاتری پلەوپۆست لە بەغدا، بەلام بیریان لە دەرئەنجامی نەخێر نەکردۆتەوە کەچەندێک زیان لەو مافە سروشتیەی خەلکی کوردستان دەدات.

لەنیوان هەردوو ئاراستەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم و نەخێر بۆ ریفراندۆم بێگومان دواخستنی ریفراندۆم باشترین چارەسەرە، چونکە لە ئەگەری بەدەستهێنانی بەڵێ بۆ ریفراندۆم گەلی کورد توشی نەهامەتێک دەبێت کە چەندین سالی پیوستە تا جارەسەر دەکرێت وە هەرێمەی ئێستاهەمانە لەدەستی بدەین لە باشترین ئەگەری بەڵێشدا ڕەنگە بۆ چەند مانگێک دەولەتێکی وەکو قوبرسی تورکیت بۆ دروست دەبێت  کە نەبوونی باشترە لە هەبوونی ، وە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نەخێر بۆ ریفراندۆم بەمەش دووردەکەوینەوە بۆ چەندین ساڵ لەو خەونەی هەموو تاکێکی کورد هەیەتی ئەوەش سەربەخۆییە ، لەگەل ئەوەشدا نەخێر دەبێتە کارتێک بەدەستی داگیرکەرانی کوردستان،بۆیە باشترین کارێک بریتیە لە دواخستنی ریفراندۆم لە ئیستادا ، بەلام پرسیاری سەرەکی بریتیە لەوەی کێ بریاری دواخستنی ریفراندۆم بدات و بۆچیش بریاری دواخستن بدرێت؟

ئاشکرایە بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە دەزگایکی بێ شەرعیەت کە سەرچاوەی هەموو کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکانی کوردستانە وە بەشێک لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان بریاریان لێداوە کە ئەساسدا هەردووکیان خاوەنی بریاری جارەنوسسازی هاوشێوەی بریاری ریفراندۆم و سەربەخۆیی نین،بەلکو ئەوە پەرلەمانی کوردستانە خاوەن بریاری راستەقینەی گەلە ، وە دەبێت پەرەلەمانیش چارەسەری ئەم هەلەی بەشیک لە هیزەسیاسیەکانی کوردستان بکات و بریاری چارەنووس ساز لە دەستی حیزب بهێنێتە دەرەوە بیکات بە بریاریکی نیشتیمانی، وە بەرنامەێکی تۆکمە دابرێژێت بۆ بنیاتنانی بنەماکانی دەولەت و خۆشگوزەرانی و دیمۆکراسی بۆ هاولاتیەکانی و دروستکردنی متمانە هەم لای هاولاتیان هەمیش لای هیزە نێودەولەتی و ئیقلمیەکان بۆ پالپشتبوون بۆ دروسکردنی دەولەتیکی سەربەخۆ بۆ کورد.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.