مەسعود عەبدولخالق: لە پێناو دەوڵەتی کوردستانی پارتی حەل بکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 6500 جار بینراوە 1 سەرنج
PDK

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق ڕایدەگەیەنێت گەورەترین بوختان ئەوەیە کە بگوترێ پارتی لەسەر رێبازی مەلا مستەفا دەڕوات، ھەروەھا رایدەگەیەنێت پێویسە لەپێناو پرۆژەی دەوڵەتی کوردستان پارتی حەل بکرێت

دەقی نوسینەکەی مەسعود عەبدولخالق بخوێنەوە کە ساڵی پار بەبۆنەی یادی دامەزراندنی (پ.د.ک) بڵاویکردەوە

لە پێناو دەولەتی کوردستانی پارتی حەل بکەن

ھیچ گومانی نیە (پ د ک) مەدرەسەو داکانەی خەباتی کوردایەتی بوە , دەتوانین بڵێین تا سالی ٢٠٠٧ لەسەر ڕێبازی مەلامستەفا رۆیشتوە ,ئەو سەرکردەیەی کەلەلایەن کوردەوە زۆر خۆشەویست بوە , چونکە (بە پێچەوانەی سەرکردەکانی ئیستا)خۆنەویست و دادگەر بوە ، وا یادی ٧٠سالەی پارتیە گەورەترین بوختان ئەوەیە دەلێن لەسەر ڕێبازی بارزانی دەڕوا …ئەگەر ڕێبازی بارزانی ئەوە بێت دیارە بارزانی خۆویست و مادی و زالم بوە ، چونکە لە ئیستادا گەورەترین زولم لەو میلەتە ھەژارە دەکرێ بەشێک یەکجار زۆر تێروگەندەل و وبەشی ھەرە زۆریش (لە مالە پیشمەرگەو شەھیدوئەنفال و فەرمانبەر مامۆستاو …)لەو پەڕی ھەژارین.

ئێستا حزب بوویتە گەورەترین بارگرانی لەسەر ئەومیلەتە ،حزبێکی وەک پارتی مانگانە مەسروفی ٥٠ملیۆن دۆلار بێت و پیویستی بە ھیزو ئاسایش وزیندانی وتەزویرو …بۆ ئەوەی بمێنێت ،ئینجا لەکاتی تەنگانە ١٠٠کەسی نیە بۆبەرگری ، ھەر خۆشی نەماوە.

ئەو حزبە گەورەیەی لەھەر چوارپارچەی کوردستان یەکەم بوو ، لە ڕۆژھەلات وباکوڕ نەما ،وا لە رۆژئاواش دوا ھەناسەیەتی ، لە باشوریش بوویتە حزبێکی محەلی لەو شوێنانە ماوە کە ھێزوئاسایش و زیندانی ھەیە ، لەھەمو سلێمانی وکەرکوک وھەلەبجەو ڕانیە دەنگی کەمتر لە ١٠٠٠٠٠ماوە ،دەنگی لە مووچەخۆرانی حزبیەکەی کەمترە!! ڕەحم بەو حزبە بکەن و(تەلقەی ڕەحمەی)لێدەن ،بۆ ئەوەی حزبایەتی لەکوردستان بەو فۆرمە نەمێنێت ،ئەوە ھەنگاوی یەکەمی دەولەتی کوردستانیە .

مەسعود عەبدولخالق

1 لێدوان

  1. ئەگەر هاتباو خوالێخۆشبو مەلا مستەفای بارزانی وەک ئێستای مسعود بارزانی کوڕی و نەوەکانی داهات و قوتی خەڵکی کوردستانی لە دەست بایە کاک مسعود عبدالخالقی بەڕێز زۆر لە ئێستای کوڕ و نەوەکانی چاوچنۆک تر دەبوو ، نمونەش زۆرن وەک :
    – ئابونەو پیتاکی زۆرەملێ ی لەژێر شوێنەکانی دەسەڵاتی خۆی بەزۆر لە هەموو سەرۆک خێزانیک مانگانە دەستاند و بەتهدید و تۆقاندنیش خەڵکی تریان ناچار دەکرد لە دەمی منداڵەکانی بگرێتەوە و بیدا بە کادیرە چاوچنۆکەکانیان و ئەوانیش بینێرن بۆ مەکتەبی دارایی سەرۆک ، ئەو کادیرانەی پارە یان ئابونەیان کۆ دهکردەوە هەمیشە دووکەس بون یان زیاتر تا نەتوانن هیچ بۆ خۆیان لابدەن ،
    – زەکات لە هەموو ەرهەمە کشتوکاڵیەکان وەر دەگیرا بە توتن و گەنم و جۆ گوڵە بەڕۆژە ، ئاغاکان سێیەکیان وەردەگرت بەڵام علی شعبان و پارتی لە یتوێن وپشدەر کرردیان بە دەیەک واتا 10% .
    ـ دەبوایە ڕۆژانە پۆشتەو پەرداغەکانیان هاوبەشی سفرەی ماڵەکان بان لە 1970تا 1974 کە شەڕ نەمابوو ئەوان پیتاک و زەکاتیان لە چینی هەژاران هەرکۆدەکرەوە ، جیاوازیەک نابینم لە‌ جۆری حوکمی ملا مستەفا و مسعود زارزانی ئێستا.
    ـ کارگەیشتە ئەوەی علی شعبان لەبیتوێن و حسۆ میر خان لە پشدەر بونە ئاغای بێ ڕکابەر بزن و مەڕ یان بە مێگەل هەبوو شوتی و پیازیشیان دەکرد ببون بە جوتیاریش و ئاو بەراوە باشەکانیان بۆ خۆیان قۆرغ کردبوو ، بۆ نمونە علی شعبان باشترین زەوی لە قوڕوجەی بیتوێن داگیر کردبوو دەی کرد بە شوتی وپیاز و لەبن پردی چوارقوڕنه خەڵکی چوارقوڕنەی بەزۆر هێنا و دڕکی پێ لە خوری و مووی بزن و مەڕەکانی دەکردەوە، ئەوانە بۆنمونە نوسیومن لەژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا ئەو زوڵمانە دەکران ، سەدان کەسیان تیرۆر کرد لە ناوچەکەش لەوانە شەهیدان عباس حمد خدڕ ، عمری بەرید ، مەلافاتیح …. دەیانی تر.
    کاک مسعود عبدالخالق ببورە بارزانی هەرگیز دادوەرو خۆنەویست نەبووە ،،، جۆرێک لە نەرمی و ترس دەبینم لە نوسینەکەت بەڵام ناهەقت ناگرم مەدحی ملامستەفا بەڵکو بت پارێزێت لە توڕەیی کوڕ و نەوەکانی،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *